كۆمپانیایی(Opensignal)ی به‌ریتانی ڕاپۆڕتێكی ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بڵاوكرده‌وه كه خاوه‌نی خێراترین هێڵی ئه‌نته‌رنێتن له ڕێگای مۆبایله هۆشمه‌نده‌كانی نه‌وه‌ی ٣G ،٤Gوه. یه‌كه‌م وڵات كه خاوه‌نی خێراترین هێڵی ئه‌نته‌رنێته له جیهاندا كۆریایی باشوره و پاش ئه‌ویش وڵاتی سه‌نگافورا به پله‌ی دوهه‌م دێت،هه‌نگاریا به پله‌ی سێهه‌م دێت،ئوستوڕاڵیا و دانیماڕك به پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌م دێن،وه له ده‌یه‌می یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندیه‌كه هه‌ریه‌كه له نه‌رویج و هۆڵندا و لیتوانیا و یابان و سوید دێت. به‌ڵام ڕوسیا به‌پله‌ی په‌نجا هه‌مین دێت له دوای وڵاتی كوه‌یته‌وه،له كۆتایی ڕیزبه‌ندیه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه له وڵاتانی كۆستاریكا و ئه‌فخانستان دێن به پله‌كانی ٩٤ و ٩٥.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure