دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر ده‌رچوونی ئایفۆن 7، پسپۆڕان له رێگه‌ی ماڵپه‌ره ته‌كنه‌لۆژییه‌كانه‌وه رێنمایی به‌كاربه‌ران ده‌كه‌ن كه ئه‌م مۆبایله نه‌كڕن و چاوه‌ڕێی ئایفۆن 8 بكه‌ن. پسپۆڕان بۆ ئه‌م رێنماییه پشت به‌چه‌ند هۆكارێكی زانستی ده‌به‌ستن، كه واده‌كات به‌كارهێنه‌ران چاوه‌ڕوانی ئایفۆن 8 بن. یه‌كێك له هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه كه ساڵی داهاتوو كۆمپانیای ئه‌پڵ ئاهه‌نگی 10 ساڵه‌ی ده‌ركردنی مۆبایلی ئایفۆن ده‌گێڕێت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی مۆبایلی داهاتوو كه هاوكاتی ئه‌و یاده‌یه چه‌ندین داهێنان و تایبه‌تمه‌ندی ناوه‌زه‌ی بۆ زیادبكرێت. هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه ئایفۆن هه‌ر به دوو ساڵ جارێك گۆڕانكاری ریشه‌یی له مۆبایله‌كانیدا ده‌كات، به‌ڵام بۆ ئه‌مجاره دوای 3 ساڵ گۆڕانكارییه ریشه‌ییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه ساڵی 2014 له مۆبایله‌كه‌یدا ئه‌نجامیدا، بۆیه به‌وپێیه بێت ئایفۆنی 8 ناوازه‌تر ده‌بێت له مۆبایله‌كه‌ی ئێستا. پسپۆڕان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌پڵ ناتوانێت به ئاسانی ره‌زامه‌ندی به‌كارهێنه‌رانی به‌ده‌ستبهێنێت له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئامێره‌كه‌ی، تا به‌هۆی رازیكردنیانه‌وه مۆبایلی ئایفۆن 7 بكڕن، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت فرۆشی مۆبایلی ئایفۆن 7 دابه‌زینی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین گۆڕانكاری له مۆبایلی ئایفۆن 7دا ئه‌نجامدا، به‌ڵام گۆڕانكارییه‌كان ریشه‌یی نه‌بوون. هه‌ر ده‌رباره‌ی ئایفۆن 7 كه‌ناڵی sky news باس له خراپی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆنه نوێیه‌كه ده‌كات، كه ناتوانرێت وه‌ك پێویست سوودی لێببینرێت، كه‌ناڵه‌كه له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كانی ئایفۆن كاتێك ده‌چنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ده‌بینرێت كێشه‌یان تێده‌كه‌وێت، وه‌ك پێویست نا‌توانیت به‌كاریان بهێنیت، بۆنموونه نا‌توانیت له یه‌ك كاتدا مۆبایله‌كه بارگاوی بكه‌یته‌وه‌و سه‌ماعه‌كه‌شی به‌كاربهێنیت، چونكه هه‌ردووكیان پشت به یه‌ك ده‌رچه ده‌به‌ستن كه ده‌رچه‌ی بارگاوی كردنه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌كاربه‌ران بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه په‌نا به‌رنه‌به‌ر سه‌ماعه‌ی وایه‌رلێس كه نرخه‌كه‌ی 159 دۆلاره‌و له كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ردا ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه. ده‌رباره‌ی كامێرای مۆبایله‌كه كه دوو هاوێنه‌یه، ئه‌میش ته‌نها له مۆبایلی جۆری ئایفۆن 7 پڵه‌سدا به‌دیده‌كرێت، واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك حه‌ز به‌مجۆره كامێرایه بكات ئه‌وه له ئایفۆنی 7دا ده‌ستی ناكه‌وێت. ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندی دژه ئاویش، ئه‌وه مۆبایله‌كه ته‌نها به‌رگه‌ی رشێنه ئاو و ته‌پوتۆز ده‌گرێت، واته ئه‌گه‌ر مۆبایله‌كه بكه‌وێته ئاوه‌وه، ئه‌وه زیانی پێده‌گات و له‌وه‌شه هه‌ر به‌ته‌واوی تێكبچێت، ئه‌مه‌ش كۆمپانیاكه به ئاشكرا رایگه‌یاندووه بۆ پاراستنی مۆبایله‌كه پێویست ناكات له ئاودا تاقیبكرێته‌وه. خاك – گۆران قادر س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure