له‌هه‌موو شارێكی گه‌وره‌دا به‌ده‌یان ته‌لاری به‌رز و ته‌لاری هه‌وربڕی تێدایه، هه‌مووشیان ئه‌سانسۆر(مصعد)یان تێدایه، ئه‌وه‌ی زۆر جار ده‌بێته مایه‌ی پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی زۆربه‌ی ئه‌نساسۆره‌كان ئاوێنه‌یان تێدایه؟ دانانی ئاوێنه له‌ئه‌سانسۆره‌كاندا مه‌به‌ستی ده‌روونیی له پشته‌وه‌یه، پێشتر و له سه‌ره‌تای دروستكردنی ئه‌سانسۆره‌كاندا خه‌ڵك سكاڵای له‌وه بوو كه ئه‌و ئه‌سانسۆرانه زۆر خاون. پسپۆڕان دوای گه‌ڕانیان به دوای چاره‌سه‌ری ئه‌و سكاڵایه‌دا كه خه‌ریكبوو ده‌بووه كێشه دوو ڕێگه‌یان دۆزییه‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌وه بوو كه خێرایی ئه‌سانسۆره‌كه زۆر بكه‌ن‌و دووه‌میش ئه‌وه‌بوو كه ئاوێنه له ڕووی ناوه‌ی ئه‌سانسۆره‌كاندا دابنێن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری یه‌كه‌م تێچوونی زۆرتر بوو و مه‌ترسیشی هه‌بوو، چاره‌سه‌ری دووه‌م به‌گونجاو زانراو له زۆربه‌ی ئه‌سانسۆره‌كانی ئێستادا ئاوێنه هه‌یه، چونكه مرۆڤ له بری ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌كار هێنانی ئه‌سانسۆره‌كان سه‌یری دیواره‌كان بكات و بێزار بێت له تێپه‌ڕنه‌بوونی كات، سه‌یری ئاوێنه‌كان ده‌كات و وا هه‌ست ده‌كات كات زووتر تیپه‌ڕده‌بێت. سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure