له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كوڕان و خانمان، به‌رده‌وام حه‌زده‌كه‌یت ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه بزانیت، چونكه په‌یوه‌ندی نێوان كوڕان و خانمان جێگای راكێشانی سه‌رنجه له‌لایه‌ن خوێنه‌ران و بیسه‌رانه‌وه. زۆربه‌ی خانمان هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ئاگابن له‌سه‌ر نوێترین مۆدێلاتی جلوبه‌رگ و مۆدێلاتی ستایلی قژو مه‌یكه‌پ بۆ راكێشانی سه‌رنجی پیاوان، له‌م بابه‌ته‌دا گرنگی به‌و خاڵانه ده‌ده‌ین كه له‌ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی خانمان چۆن ده‌توانن سه‌رنجی كوڕان رابكێشن. 1-به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی جوان ده‌توانیت سه‌رنجی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر رابكێشیت، هه‌روه‌ها گرنگه ددانه‌كانت ره‌نگیان سپی بێت و به‌رده‌وام پاكوخاوێن بن. 2-ره‌نگی سور كه ره‌نگی سۆز‌و خۆشه‌ویستییه به‌كاربهێنه، بۆنموونه بهسوراوی سور ده‌توانیت سه‌رنجیان رابكێشیت. 3-هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر كه‌ته‌لۆگ گرنگی بهنمایشكاری لاواز ده‌درێت بۆ نمایشی جلوبه‌رگ، به‌ڵام لاوازی لای پیاوان زۆرجوان نییه، بۆیه پیاوان زیاتر گرنگی بهلهشولاری كه‌مێك خڕ ده‌ده‌ن. 4-هه‌ر له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه پیاوان ئاسانتر گوێ له‌ده‌نگێكی هێواش و له‌سه‌رخۆ ده‌گرن، كه‌واته ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت پیاوه‌كه‌ت گوێت بۆ بگرێت به‌ده‌نگێكی هێواش و له‌سه‌رخۆ قسه‌بكه. 5-پیاوان حه‌ز بهمهیكهپێكی زۆر تۆخ ناكه‌ن، بۆیه گرنگه خانمان له‌سه‌ر شێوه‌ی سروشتی رووخساریان مه‌یكه‌پ بكه‌ن، كه‌واته به‌ساده‌یی گرنگی بهمهیكهپ بده. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure