كۆمپانیای تۆیۆتا به‌هۆی داواكاری زۆر له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی پیك ئاب له جۆری تاكۆما، ناچار بووه به رێژه‌ی %60 ئه‌و به‌رهه‌مه زیاد بكات، به‌مه‌ش كۆی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله‌كه له مه‌كسیك ساڵانه ده‌كاته 160 هه‌زار ئۆتۆمبێل. سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره، جیم لێنتز سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تویۆتا له ئه‌مریكای باكور رایگه‌یاندووه: گه‌شه‌ی به‌رزو داواكاری زۆری رۆژانه، كۆمپانیاكه‌ی ناچار كرد ئه‌م هه‌نگاوه بگرێته به‌رو به‌رهه‌مهێنانی ئه‌مجۆره ئۆتۆمبێله زیاد بكات، وتیشی: به‌م هه‌نگاوه كۆمپانیاكه پێویستی به خه‌رج كردنی 150 ملیۆن دۆلار ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ره‌خساندنی 400 هه‌لی كار. ئه‌مساڵ به‌هۆی هه‌رزان بوونی سوته‌مه‌نییه‌وه داواكاری له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانی SUV و پیك ئاب زیادی كردووه، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی تویۆتایه كه رێژه‌ی فرۆشی ئۆتۆمبێله‌كانی زیاد بكات، كه چه‌ند ساڵێكه به‌ده‌ست نه‌فرۆشتی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه ده‌ناڵێنێت، هه‌روه‌ها زیادكردنی به‌رهه‌مه‌كانی چانسێكی باش ده‌ده‌ت به تۆیۆتا، كه كێبڕكێی شێفرۆلێت و نیسان بكات كه به‌هه‌مان جۆر‌و قه‌باره‌ی تۆیۆتا ئۆتۆمبێلی پیك ئاب به‌رهه‌مده‌هێنن. خاك – و/ گۆران قادر س: سعودی شفت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure