به‌هۆی ئامێره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیاوه رێگایه‌كی نوێ و ئاسان دروستبووه بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی له نێوان مرۆڤه‌كاندا، ئه‌وه‌ش بێگومان مایه‌ی خۆشبه‌ختی ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ناڕه‌حه‌تی دروست ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا به‌ستنی په‌یوه‌ندی له نێوان مرۆڤه‌كاندا زۆر به‌ئاسانی به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌ندێكجار سنووره‌كان ده‌به‌زێنێت. له‌سه‌ر بابه‌تی دروستبوونی په‌یوه‌ندی، ماڵپه‌ری ترێند له به‌شی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیدا له‌گه‌ڵ خوێنه‌ران گفتوگۆ ده‌كات، بۆ وه‌رگرتنی بۆچوونه‌كانیان له‌باره‌ی دروستبوونی په‌یوه‌ندی له ڕێگای چاته‌وه له‌كاتێكدا هاوسه‌رگیریت كردبێت، پرسیار ده‌كات ئایا ئاساییه چات له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تردا بكه‌یت له‌كاتێكدا هاوسه‌رگیریت كردووه؟ و ده‌ڵێت كه به‌هۆی دروستبوونی په‌یوه‌ندی له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه مرۆڤه‌كان زۆر به كراوه‌یی كه‌سایه‌تی خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، له‌كاتیێكدا هه‌ست به گونجاندن ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ردا به‌ئاسانی بابه‌تی تایبه‌تی باس ده‌كرێت. دهش‌ڵێت كه زۆر گرنگه به‌ئاگابیت له په‌یوه‌ندی چاتكردنداو بزانیت له‌گه‌ڵ دروستبوونی په‌یوه‌ندی له ڕێگای چاته‌وه ده‌ته‌وێت چ سوودێكی لێوه‌بگریت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure