له‌كاتێكدا بۆ یه‌كه‌مجار كه‌سێك ده‌ناسیت و پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بده‌یت، پێویسته گرنگی به چه‌ند خاڵێكی گرنگ بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له خۆشه‌ویستی و بزانیت تا چ راده‌یه‌ك پێكه‌وه ده‌گونجێن. به‌پێی بۆچوونی پزیشكانی بواری ده‌روونی پێیانوایه كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی یه‌كتر ناسیندا ده‌رده‌كه‌وێت ئایا دوو كه‌س پێكه‌وه ده‌گونجێن یان نا، هه‌روه‌ها پێیانوایه كه به‌هۆی سه‌ره‌تایه‌كی سه‌ركه‌وتوه‌وه شێوازی ژیانی هاوسه‌رگیری ده‌ستنیشانده‌كرێت. هه‌ر له‌ده‌ستپێكی یه‌كترناسیندا گرنگی به كه‌سایه‌تی یه‌كتر بده‌ن، جگه له تێگه‌شتن له به‌رامبه‌ر بیروبۆچوونه‌كانی یه‌كتر پزیشكانی بواری ده‌روونی پێیانوایه كه به‌هه‌مانشێوه گرنگی به هه‌ستی خۆت بده، ئایا هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا؟ هه‌ست به خۆشه‌ویستی ده‌كه‌یت؟ زۆر گرنگه وه‌ڵامی ئه‌م پرسارانه بده‌یته‌وه پێش هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شده‌ده‌ن كه نابێت هه‌موو ژیانت ته‌رخان بكه‌یت بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوسه‌ر، پێویسته به ئیش و كاره‌وه سه‌رقاڵ بیت، چونكه له‌كاتێكدا بیر له هاوسه‌رگیری ناكه‌یته‌وه داواكاریت زیاتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها پزیشكان پێشیان وایه له‌كاتی هاوسه‌رگیریدا پێویسته له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی خۆت به‌رده‌وام بیت نه‌ك خۆت ونبكه‌یت، بوێری ئه‌وه‌ت هه‌بێت كه‌سایه‌تی خۆت پیشان بده‌یت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌ردوولا پێویسته به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر حه‌زو ئاره‌زووه‌كانیان، به‌تایبه‌تی پاڵپشتی یه‌كتربن و هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن به گه‌یشتن به‌خه‌ونه‌كانیان. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure