له نوێترین توێژینه‌وه‌دا كه تایبه‌ت به گونجاوترین ته‌مه‌ن بۆ هاوسه‌رگیری كوڕان كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه له‌سه‌روو 25 ساڵه‌وه گونجاوه بۆ ته‌ندروستی و پێش ئه‌و ته‌مه‌نه زیانی بۆ ته‌ندروستیان هه‌یه‌و ئێسكیان بێهێز ده‌بێت. له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه ئاشكرا بووه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان ته‌مه‌نی كوڕان بۆ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بێهێزبوونی ئێسكیان. ئه‌و كوڕانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر كراوه، ئه‌وانه‌ی پێش 25 ساڵ هاوسه‌رگیریان كردووه ئێسكیان بێهێزتر بووه‌و هه‌روه‌ها چڕی كه‌متر بووه له‌وانه‌ی له‌سه‌رو 25 ساڵیه‌وه هاوسه‌رگیریان كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، ئه‌و كوڕانه‌ی كه‌م كار ده‌كه‌ن یان له‌ژیانی هاوسه‌رییاندا به‌خته‌وه‌ر نین یان له هاوسه‌ره‌كانیان جیابوونه‌ته‌وه، به‌هه‌مانشێوه ئێسكیان بێهێزه‌و چڕی كه‌متره. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌خته‌وه‌رن و كار ده‌كه‌ن ئێسكیان ته‌ندروست بووه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure