هاوسه‌رگیری له ژیانی مرۆڤه‌كاندا یه‌كێكه له پرۆسه گرنگ و تایبه‌ته‌كان و چه‌ند بنه‌مایه‌كی هه‌یه، كه پێویسته هه‌ریه‌ك له هاوسه‌ران پابه‌ندی ئه‌و بنه‌مایانه بن تاوه‌كو هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان پته‌وتر بێت و زیاتر به‌خته‌وه‌ر بن و دوور بن له كێشه‌و گرفت. گه‌ر ده‌ته‌وێت ئاسووده بیت ئه‌وا پابه‌ندی ئه‌م رێنماییانه به: *پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێك پێكه‌وه به‌هێمنی گفتوگۆ بكه‌ن و كاری سه‌ربه‌خۆ به‌بێ پرس نه‌كه‌ن، ئاگاداركردنه‌وه‌ی یه‌كتری له كاروباره‌كان یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئاسووده‌یی خێزانه‌كان. هه‌روه‌ها رێز له یه‌كتر بگرن و هیچ بێڕێزییه‌ك به‌رامبه‌ر به یه‌كتری یان كه‌سوكاری یه‌كتری مه‌كه‌ن. چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی ناشرین كردنی هاوسه‌ران له به‌رچاوی یه‌كتر. *خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ ده‌رببڕه‌و هه‌ندێك جاریش كه‌شێكی رۆمانسیانه بگونجێنه، به‌مشێوه‌یه خۆشه‌ویستی نێوانتان كاڵ نابێته‌وه‌و به‌رده‌وام له خه‌یاڵی یه‌كتردا ده‌بن. *پاكوخاوێنی هه‌م بۆ خۆتان و هه‌م له‌ناو ماڵتان گرنگه، هه‌روه‌ها جگه له‌وه‌ی پێویسته به‌لایه‌نی هه‌فته‌ی جارێك یاد دوو جار نان له ده‌ره‌وه بخۆن و كه‌شێكی سروشتی وه‌ربگرن، به‌ڵام گرنگه كه هاوسه‌ران خۆیان له ماڵه‌وه خواردن پێكه‌وه دروست بكه‌ن و بیخۆن. كه ئه‌مه گرنگی خۆی هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ران. *گه‌ر له‌پێش هاوسه‌رگیری یان ته‌نانه‌ت دوای هاوسه‌رگیریش هه‌ر به‌ڵێنێكت به هاوسه‌ره‌كه‌ت داوه، ئه‌وا پاشگه‌ز مه‌به‌ره‌وه‌و به‌پێی توانا به زووترین كات جێبه‌جێی بكه، چونكه ئه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو خۆشه‌ویستیت زیاد ده‌كات له‌به‌رچاوی هاوسه‌ره‌كه‌ت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure