خانمان له‌كاتی دووگیانی‌دا تا رادده‌یه‌ك شێوازی جه‌سته‌یان ناڕێك ده‌بێت، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌و ناڕێكییه‌داو جوانكردنی جه‌سته‌ت پێویسته ئیكسسوارات به‌كاربهێنیت. پێویسته خانمانی دووگیان گواره‌ی گه‌وره یان درێژ به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان بۆ لای ده‌موچاویان رابكێشن. هه‌وره‌ها دووربكه‌ونه‌وه له ملوانكه‌ی كورت، چونكه زیاتر سك ده‌رده‌خات، به‌ڵكو ملوانكه‌ی درێژ‌و گه‌وره به‌كاربهێنرێت، چونكه سك ده‌شارێته‌وه‌و جوانییه‌كت پێده‌به‌خشێت. به‌وپێیه‌ی له كاتی دووگیانی‌دا خانمان جه‌سته‌یان گه‌وره‌تر له كاتی ئاسایی ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه جانتای بچوك به‌كارمه‌هێنه، به‌ڵكو جانتای گه‌وره به‌كاربهێنه له‌گه‌ڵ جه‌سته‌تدا ده‌گونجێت. هه‌روه‌ها هه‌وڵبده جله‌كانت ره‌نگی تۆخ (مات) بن بۆ ئه‌وه‌ی سكت بچوك ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام ئیكسسواره‌كانت گه‌وره‌و ره‌نگی كراوه (زه‌ق) بێت. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure