27/9/2016 10:51 AM

بۆ پیاوان.. گه‌ر ده‌ته‌وێت دڵخۆش بیت ئه‌م سوپرایزانه‌ بۆ ژنه‌كه‌ت بكه‌

ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت هاوسه‌ره‌كانتان دڵخۆش بكه‌ن، ئه‌وا چه‌ند رێگه‌یه‌كی ئاسان هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو (سوپرایز) بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت و دڵخۆشی ده‌كات، دڵنیابه‌ بوونی ئه‌و جۆره‌ كردارانه‌ش وا له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌كات ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه‌ سوپرایزت بۆ بكاته‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ژیانتان خۆش ده‌بێت و عه‌شقه‌كه‌تان بۆ یه‌كتری نوێده‌كه‌نه‌وه‌.

* كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌و ده‌زانیت ماندووه‌، تۆ خواردن دروستبكه‌و سفره‌كه‌ بڕازێنه‌ره‌وه‌ هه‌تا ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی.

* گوڵی بۆ بكڕه‌و وشه‌یه‌كی تایبه‌تی نێوان خۆتانی لێ بنووسه‌، یان یادگارییه‌كی خۆشی كاتی ده‌ستگیرانداری تێدا بنووسه‌و له‌ پشتی ده‌رگای ماڵه‌وه‌ بۆی دابنێ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌ ببینێت و دڵی خۆشبێت.

* ئه‌گه‌ر منداڵت هه‌یه‌ دیاری بۆ بكڕه‌و له‌ڕێگه‌ی منداڵه‌كه‌ته‌وه‌ پێشكه‌شی بكه‌.

* چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی بۆ رێكبخه‌و ئاره‌زووی چی ده‌كات بۆی جێبه‌جێ بكه‌.

* له‌سه‌ر پارچه‌ كاغه‌زێكی ره‌نگاوڕه‌نگ وشه‌ی خۆشمده‌وێیت یان هه‌ر وشه‌یه‌كی تر كه‌ ئه‌و پێیخۆشه‌ بینووسه‌و بیكه‌ره‌ ناو سه‌لاجه‌كه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی كه‌ هه‌ستا بۆ ئاماده‌كردنی نانی به‌یانی كه‌ سه‌لاجه‌كه‌ی كرده‌وه‌ یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌ ببینێت و رۆژێكی پڕخۆشی پێكه‌وه‌ به‌سه‌ربه‌رن.

خاك – ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved