(جه‌ین هانه‌ر) زانایه‌كی ناوداره له باره‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئاكامه‌كانی ده‌موچاو به‌تایبه‌تی لێو، پێیوایه كه چه‌ند خاڵێك له باره‌ی كه‌سایه‌تیت ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر شێوه‌ی لێو، هه‌روه‌ها كتێبێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوده‌كاته‌وه به‌ناوی (دویسدۆم ئۆف یۆر فه‌یس) (جه‌ین هانه‌ر) له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت كه له ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی شێوه‌ی لێوی مامناوه‌ندی، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سانێكن هاوسه‌نگی ده‌پارێزن له په‌یوه‌ندییه‌كاندا، هه‌روه‌ها كه‌سانی له‌سه‌رخۆن و گرنگی به ئاژاوه ناده‌ن، كه‌سانێكن له‌سه‌ر پێی خۆیان وه‌ستاون و چاویان له‌ده‌ستی كه‌س نیه. ئاماژه به‌وه‌شده‌دات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی شێوه‌ی لێوه‌كانیان ده‌گۆڕن له ڕێگای نه‌شته‌رگه‌ری جوانكارییه‌وه، به‌وه‌ش گۆڕانكاری دروست ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سه، هه‌روه‌ها شێوازی ژیان و به‌ختی له دوارۆژدا ده‌گۆڕێت، بۆیه پێیوایه كه ده‌ستكاری شێوه‌ی راسته‌قینه‌ی لێوه‌كانت نه‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا بگه‌یت به خواست و ئامانجه‌كانت. له كۆتاییدا ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی لێوی سه‌ره‌وه‌یان له خواره‌وه ئه‌ستوورتره، حه‌ز به ئاژاوه ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی لێوی خواره‌وه‌یان ئه‌ستوورتره حه‌ز ده‌كه‌ن نازیان هه‌ڵبگیرێت و حه‌ز به خۆشی له ژیاندا ده‌كه‌ن. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure