كۆمپانیای فه‌یسبووك ئێستا كار له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ ده‌كات بۆ خزمه‌تگوزاری ماسنجه‌ر له وڵاتی پۆڵه‌ندا، خزمه‌تگوزارییه‌كه ناوی Messenger Day ـه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش به یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه دیاره‌كانی سناپ چات هه‌ژمار ده‌كرێت. له تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی فه‌یسبووكدا به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن وێنه‌و گرته ڤیدیۆییه‌كانیان ئاڵوگۆڕ بكه‌ن، به شێوه‌یه‌كیش ده‌توانن ده‌ستكاری بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سناپ چات‌دا هه‌یه. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ی فه‌یسبووك ئه‌وه‌یه كه دوای 24 كاتژمێر ده‌سڕدرێته‌وه‌و نامێنێت، ئه‌مه‌ش ته‌واو هاوشێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سناپ چاته. له ئێستاشدا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له وڵاتی پۆڵه‌ندا تاقیده‌كاته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌و وڵاته‌دا به‌كارهێنه‌رێكی زۆری ماسنجه‌ری هه‌یه. تایبه‌تمه‌ندی Messenger Day تا راده‌یه‌كی زۆر هاوشێوه‌ی ئیسنتاگرامیش ده‌بێت، چونكه له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان، ئه‌وه چه‌ندین هه‌ڵبژارده‌ت ده‌خاته به‌رده‌ست بۆ ده‌ستكاری و نووسین له‌سه‌ر وێنه‌و گرته ڤیدیۆییه‌كان. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا، پێده‌چێت فه‌یسبووك گۆڕانكارییه‌كی زۆر دروست بكات له‌م خزمه‌تگوزارییه‌دا كه جیاواز ده‌بێت له سناپ چات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین پێشنیار كراوه كه رێگه‌یه‌كی زیاتر بدرێت به به‌كارهێنه‌ران بۆ سووده‌مه‌ند بوون له سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان فه‌یسبووك و سناپ چات‌دا له‌ڕووی كاریگه‌رییه هاوێنه‌كان، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌م جیاوازییه ورده ورده به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه بڕوات، چونكه فه‌یسبووك توانیویه‌تی له مانگی ئازاردا ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر ئه‌پڵیكه‌یشنی MSQRD دا. پێده‌چێت ئێستاش فه‌یسبووك ره‌زامه‌ندی سناپ چات وه‌ربگرێت بۆ وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه گرنگه‌كانی سناپ چات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و هه‌وڵه‌ی دێت بۆ كڕینی snap inc كه ئێستا به سناپ چات ناسراوه گرتبویه‌به‌ر. خاك – و/ گۆران قادر س: العربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure