6/10/2016 11:31 AM

رێنمایی بۆ ئه‌وه‌ی پێش نووستن مۆبایل به‌كارنه‌هێنیت

زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان له‌كاتی نووستندا گرنگی به‌ به‌كارهێنانی مۆبایل ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئایا ده‌زانیت كه‌ به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی نووستندا زیان به‌ باری ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت؟ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاگا بیت له‌ زیانه‌كانی به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی نوستندا، چه‌ند رێنمایی و زانیارییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ روونده‌كه‌ینه‌وه‌.

پزیشكان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی نووستندا ده‌ڵێن كه‌ به‌رنامه‌ی نووستن ده‌شێوێنێت، گه‌ر نامه‌ت بۆ بێت یان بۆت نه‌یه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ مێشكت به‌رده‌وام لای مۆبایله‌كه‌ته‌و وزه‌ت به‌رده‌وام كارده‌كات، به‌وشێوه‌یه‌ تێرخه‌و نابیت و شه‌وانه‌ به‌ئاسانی به‌خه‌به‌ر دێیت.

له‌هه‌مانكاتدا پزیشكان ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه‌ به‌كارهێنانی مۆبایل له‌كاتی نووستندا برین له‌سه‌ر پێست دروست ده‌كات، له‌كاتی روونكردنه‌وه‌دا پزیشكان ده‌ڵێن گه‌ر له‌پڕدا خه‌وت لێبكه‌وێت و مۆبایله‌كه‌ت له‌سه‌ر پێستت بمێنێته‌وه‌، به‌هۆی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ مۆبایل گه‌رم دادێت و به‌وشێوه‌یه‌ش پێستت ده‌سوتێنێت و بریندارت ده‌كات.

له‌كۆتاییدا پزیشكان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی به‌كارهێنانی مۆبایل له‌ شه‌واندا زیان به‌ ته‌ندروستی چاو ده‌گه‌یه‌نێت و روبه‌ڕووی شه‌وكوێری ده‌بیته‌وه‌.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved