له میدیاكاندا به‌رده‌وام بابه‌ت بڵاوده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی پیاوان به‌رامبه‌ر خانمان، ئه‌و بابه‌تانه‌شی زۆرترین گرنگی پێده‌درێت ئه‌وانه‌ن كه چۆن خانمان ده‌توانن سه‌رنجی پیاوان رابكێشن، گۆڤاری لێنۆر له‌وباره‌یه‌وه چه‌ند زانیارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی پیاوان به‌رامبه‌ر خانمان و به‌راوردكردنی بۆچوونه‌كانیان له‌گه‌ڵ كرداره‌كانیان. كاتێك پیاوان باس له ڕووخساری خانمان ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن كه ئه‌وجۆره خانمانه سه‌رنجیان راده‌كێشن كه كه‌م گرنگی به به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ ده‌ده‌ن، به‌ڵام كه ده‌بینیت پیاوان له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و ئینستاگرام گرنگی به سه‌یركردنی ئه‌وجۆره خانمانه ده‌ده‌ن كه زۆر گرنگی به به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ و ئارایشت ده‌ده‌ن و لایكی وێنه‌كانیان ده‌كه‌ن. له‌وكاتانه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ت ده‌چیته رێستۆرانت بۆ نانخواردن، مێرده‌كه‌ت گرنگی به بۆچوونی ژنه‌كه‌ی ده‌دات بۆ هه‌ڵبژاردنی خواردن، به‌ڵام گه‌ر به‌دڵی نه‌بێت داواكارییه‌كه‌ی ره‌تده‌كاته‌وه‌و به‌دڵی خۆی داوای خواردن ده‌كات. پیاوان به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و خانمانه‌ی ئاسان په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕان ده‌به‌ستن جێگای سه‌رنج نین، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا به‌نهێنی داوای په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمانه ده‌كه‌ن. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure