به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، گرتنه‌به‌ری ڕژێمێكی خۆراكیی له به‌ریتانیا ڕێگه له مردنی 20 هه‌زار كه‌س ده‌گرێت له ساڵێكدا.زانایانی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی پزیشكیی‌و زانكۆی كامبریدجی به‌ریتانیا له توێژینه‌وه‌یكیاندا شێوازی ژیانی 24 هه‌زار كه‌سی ووڵاته‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ خسته ژێر چاودێرییه‌وه به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌كاریگه‌ریی سیستمی خۆراكییان له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵیان. دوای ئه‌و ماوه‌یه بۆ زاناكان ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی كه له سیستمی خۆراكیاندا پشت به میوه و سه‌وزه و دانه‌وێڵه و چه‌ره‌س و ماسی‌و ڕۆنی زه‌یتون ده‌به‌ستن مه‌ترسی تووشبونیان به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان به ڕێژه‌ی (16%) كه‌مبۆته‌وه. توێژه‌ره‌وه‌كان مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌توانرێت به ڕێژه‌ی(12.5)ڕێگری له حاله‌ته‌كانی مردن به نه‌خۆشی دڵ و ده‌ماره‌كان بكرێت، ئه‌گه‌ر به‌ریتانییه‌كان ڕووبكه‌نه ئه‌و ڕژێمه خۆراكییه ته‌ندروسته،چونكه به پێی ئاماره‌كان ساڵانه له به‌ریتانیادا نزیكه‌ی 160 هه‌زار كه‌س به‌و نه‌خۆشییانه ده‌مرن كه پێشتر باس كران، به‌ڵام به گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێگه ته‌ندروسته ده‌توانرێت ڕێگه له مردنی 20 هه‌زار كه‌س بگیرێت. په‌یمانگای نیشتمانی بۆ ته‌ندروستی‌و چاودێری وورد ئامۆژگاریی به‌ریتانییه‌كان ده‌كات پشت به‌و ڕژێمه ببه‌ستن به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی توشی نۆره دڵێ یان جه‌ڵته بوون، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه كه به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌خاته ڕوو به‌وه‌ی ئه‌و سیستمه خۆراكییه به‌ریتانییه‌كان له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت. له‌كۆتاییشدا خاتوو(نی‌نا فوروهی) سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه‌ی زانكۆی كامبریدج ووتی: «سوده‌كانی ئه‌و ڕژێمه خۆراكییه‌وه به ته‌واوی له هه‌ندێك ووڵات سه‌لمێنراوه، به‌ڵام له به‌ریتانیا ئه‌وه یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه كه سوده‌كانی ئه‌و ڕژێمه خۆراكییه ده‌سه‌لمێنێت». سه‌رچاوه: elaph
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure