منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش مانگ به‌هۆی جۆرێكی نه‌خۆشییه‌وه هه‌ركه‌سێك روبه‌ڕوو بیبینێت ده‌ستبه‌جێ خۆی لێ دوورده‌خاته‌وه‌و لێی راده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌ی رووخساری توشی سووربوونه‌وه‌یه‌ك بووه چوارده‌وره‌كه‌ی ترسیان له توشبوون به‌و نه‌خۆشییه هه‌یه. ئه‌و منداڵه ناوی رۆمان ئالین-ـه، توشی نه‌خۆشی (ئیكازما) بووه، به‌هۆیه‌وه گوپه‌كانی شه‌ق ده‌بن و خوێنیان لێ ده‌رده‌چێت، به جۆرێك هێنده ئازار په‌یدا ده‌كات منداڵه‌كه ده‌ست به گریان ده‌كات. به گوێره‌ی وته‌كانی میلتۆنی دایكی رۆمان، هه‌ر كه‌سێك منداڵه‌كه‌ی ببینێت ده‌ستبه‌جێ خۆی لێ دوورده‌خاته‌وه، چونكه وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه (درم) ته‌ماشای ده‌كه‌ن و خۆیانی لێ ده‌پارێزن، دایكی ئه‌و منداڵه ده‌شڵێت كه هه‌ركاتێك ئه‌و حاڵه‌ته به‌دیده‌كات هه‌ست به خه‌مبارییه‌كی زۆر ده‌كات و نازانێت چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات. منداڵه‌كه‌ش كاتێك توشی ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌بێت د‌رك به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ناكات و ته‌نها پێده‌كه‌نێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت چی ده‌گوزه‌رێت، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بچووكی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه، چونكه ناتوانێت رووداوه‌كانی چوارده‌وری وه‌ك خۆی لێكبداته‌وه. چه‌ندین نه‌خۆشی جۆراوجۆر له جیهاندا بوونی هه‌یه كه مرۆڤه‌كان گیرۆده‌ی ده‌بن و چاره‌سه‌ریان ئاسته‌مه، نه‌خۆشی ئه‌كازیما-ش یه‌كێكه له‌و جۆری نه‌خۆشییانه‌و رۆمان پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت. خاك – سامان عه‌لی س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure