پێگه‌ی (RealLifeLore) بیرۆكه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی خستۆته ڕوو سه‌باره‌ت به‌كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو دانیشتوانی گۆی زه‌وی له شارێكدا. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره ده‌بێت ئه‌و شاره توانای ئه‌و ژماره زۆره‌ی دانیشتوانی جیهانی هه‌بێت؟ ئه‌ی بۆچی ده‌بێت ئه‌و كاره بكرێت؟ پێگه‌كه نمونه‌ی له‌جیهانی ڕاسته‌قینه‌وه هێناوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و شارانه‌ی كه ژماره‌ی دانیشتوانیان زۆره بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه و بۆ ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی به سه‌نگافوره كردووه كه به پڕ حه‌شاماتترین شوێنی جیهان داده‌نرێت، به‌جۆرێك نزیكه‌ی (7605) كه‌س له كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌كدا ده‌ژین. ئه‌گه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ش په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وا ده‌توانرێت هه‌موو دانیشتوانی جیهان كه ئێستا ژماره‌یان (6.4)ملیار كه‌سه له شارێك به پانتایی وویلایه‌تی ته‌كساس و ئۆكلاهوما و لویزانای ئه‌مریكا نیشته‌جێ بكرێن، كه پێكه‌وه پانتاییه‌كه‌یان نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت. چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی جیهانیش هه‌مان چڕی دانیشتوانیان هه‌یه كه نزیكه‌ی 27 هه‌زار كه‌س له كیلۆمه‌ترێكی چوارگۆشه‌دا ده‌ژین. ئه‌م بیرۆكه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان نامۆیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ و شوێنی نیشته‌جێ بوونه‌كه‌ی هه‌یه به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی ئاو وهه‌واوه ، ئه‌وا ڕه‌نگه تا چه‌ند سه‌د ساڵێكی دیكه مرۆڤ شوێنێكی ئه‌وتۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌مێنێت له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی نیشته‌جێی بێت. به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی بگاته 11 ملیار كه‌س‌و ئه‌مه‌ش مانای زیاتر به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی زه‌وی‌و پێداویستییه بۆ به‌رفراوانكردنی شاره‌كانی جیهان. له‌ساڵی 2010شدا تیمێك له‌زانایانی زانكۆی نیشتمانی ئوستورالیا له‌توێژینه‌وه‌یه‌كیاندا ئاماژه‌یان به‌وه داوه «له كۆتاییدا و به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای هه‌ندێك ناوچه‌وه له چه‌ند ساڵێكی داهاتوودا نیوه‌ی گۆی زه‌وی ده‌بێته شوێنێك كه بۆ نیشته‌جێ بوون ناشێت». توێژینه‌وه‌یه‌كیش له‌ساڵی 2015دا كراوه و تێیدا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه سروشتی گۆرانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واو گه‌رمای زۆر وا ده‌كات زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له‌وانه‌ش ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر‌و ئه‌بوو زه‌بی له میرنشینی عه‌ره‌بیی یه‌كگرتوو له 100 ساڵی داهاتودا ببنه ناوچه‌ی قاقڕ و ژیانیان تێدا نه‌مینێت. كه‌واته بیركردنه‌وه‌ی زاناكان له دۆزینه‌وه‌ی شوێنی شیاوتر بۆ نیشته‌جێ بوونی مرۆڤ و به تایبه‌تیش له ده‌ره‌وه‌ی گۆی زه‌وی و هه‌ڵبژاردنی هه‌ساره‌یه‌كی وه‌ك مه‌ریخ بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته مۆڵگه‌ی نوێی مرۆڤایه‌تی له خۆوه نیه. سه‌رچاوه: العربی العلمی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure