شاره‌زایانی خۆراك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن خواردنی هه‌ندێك له ژه‌مه خۆراكیه‌كان هۆكارێكه بۆ هه‌ست كردن به برسێتی، له‌و ڕووه‌شه‌وه پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی هه‌ندێك خۆراكی دیاری كردوه كه یارمه‌تیده‌رن بۆ هه‌ستكردن به برسێتی،ئه‌و خۆراكانه‌ش بریتین له‌مانه: ١-شه‌ربه‌تی میوه: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی میوه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین ، ڕیشاڵه‌كان، پڕۆتین، به‌ڵام له‌كاتی كردنیان به شه‌ربه‌ت واده‌كات دوای كاتژمێرێك هه‌ست به برسێتی بكرێت،چونكه هه‌رس كردنیان ئاسانه هۆكارێكه بۆ زو هه‌ست كردن به برسێتی. ٢-خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه شه‌كریان زۆره: ئه‌مه‌ناش ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كر له خوێندا، بۆیه ڕاسته‌وخۆ دوای خواردنیان ده‌بێته هۆی هه‌ستكردن به برسێتی. ٣-چپسی په‌تاته: به‌های خۆراكیه‌كانی سفره،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماده‌ی كیمیایی و خوێیه‌كی زۆری بۆ به‌كارده‌هێنرێت،وه‌ك زانراوه زیاده‌ی خوێ ده‌بێته هۆی زیادكردنی هه‌ستی برسێتی. ٤-زه‌ڵاته: هه‌رچه‌نده زه‌ڵاته داده‌ندرێت به باشترین ژه‌می خۆراكی له‌لایه‌ن شاره‌زایانی خۆراكییه‌وه ،به‌ڵام هه‌ندێك له جۆری زه‌ڵاته ڕێژه‌ی شه‌كری زۆره و پڕۆتین و ڕیشاڵی كه‌مه بۆیه گونجاونیه هه‌ست به تێری بكرێت كاتێك ده‌خورێت،به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته هۆی هه‌ستكردن به برسێتی. ٥-شكولاته: خواردنی پارچه‌یه‌ك له‌شكولاته پێش ژه‌مه خۆراكیه‌كان به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی برسێتیت له‌لا دروست بكات، زانایان ئاماژه به‌دوو جۆری شكولاته ده‌ده‌ن ئه‌و شكولاته‌ی كه پێكهاته‌كه‌ی شیره‌مه‌نی و چه‌ره‌ساته هه‌ستی برسێتی لای كه‌سه‌كه دروست ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌و شكولاته‌یی كه ڕه‌شه خواردنیان هه‌ستی تێری به كه‌سه‌كه ده‌به‌خشێت،چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشه چه‌وری واده‌كات كرداری هه‌رس گران بێت. ٦-ساندویچ: زۆربه‌ی ئه‌و هه‌ویره‌ی بۆ دروست كردنی ساندویچ به‌كاردێت له هه‌ویری سپی پێك دێت ،هه‌ندێك جاریش په‌نیری له گه‌ڵدا به‌كارده‌هێندرێت،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادبوونی هه‌ستی برسێتی. سەرچاوە : ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure