كۆمپانیای ئه‌پڵ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئامێره زیره‌كه‌كان چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ی كرد كه پێشتر به‌كارهێنه‌رانی له نه‌وه‌كانی تری ئایفۆن تووشیان ده‌هات، كاتێك دوگمه‌ی سه‌ره‌كی مۆبایله‌كه‌یان تێكده‌چوو و نه‌یانده‌توانی بچنه ناو پرۆگرامی مۆبایله‌كانیان، ئێستا له ئایفۆن 7 ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه‌و به شێوه‌یه‌كی تر ده‌توانیت خۆت رزگار بكه‌یت. كاتێك دوگمه‌ی سه‌ره‌كی ئایفۆن 7 تێكده‌چێت، ده‌ستبه‌جێ به‌رنامه‌یه‌ك دێته سه‌ر شاشه‌كه‌و له به‌شی خواره‌وه یارمه‌تیده‌رێك نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بچیته نێو به‌رنامه‌كان، جگه له‌وه‌ش نامه‌یه‌ك نیشانی به‌كارهێنه‌ر ده‌دات و پێی ده‌ڵێت دوگمه‌ی سه‌ره‌كی تێكچووه‌و پێویستی به چاككردنه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی بكات. له پێشتردا به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن به‌هۆی تێكچوونی دوگمه‌ی سه‌ره‌كی مۆبایله‌كانیانه‌وه سكاڵایان له‌سه‌ر كۆمپانیای ئه‌پڵ تۆمار كردووه‌و ره‌خنه‌ی توندیان لێگرتووه، به‌ڵام ئایفۆنی 7 ئه‌و كێشه‌یه‌ی تێدا نه‌ماوه. كۆمپانیای ئه‌پڵ له به‌رهه‌می ئایفۆن 7 چاوخشاندنه‌وه‌یه‌كی وردی به‌و دوگمه سه‌ره‌كییه‌كه‌یدا كردووه‌و وه‌ك نه‌وه‌كانی تری ئایفۆن به ئاسانی له‌كار ناكه‌وێت و تێكناچێت. ئایفۆن 7 به‌هۆی گۆڕانكارییه جۆراوجۆره‌كانیه‌وه داواكاری زۆری له‌سه‌ره‌و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی بۆ زیاد كردووه له‌ڕووی خێرایی و سكوێریتی و قه‌باره‌وه. خاك – و/ سامان عه‌لی س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure