دابه‌زاندنی كێش ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به‌سیستمێكی خواردنی دیاریكراو یان ئه‌نجامدانی وه‌رزشی قورس، به‌ڵكو به‌چه‌ند هه‌نگاوێكی ساده‌ش ده‌كرێت كێشی زیاده لاببرێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌م ڕێگایانه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكه.. ١- پێش هه‌موو ژه‌مێكی خواردن په‌رداخێك ئاو بخۆره‌وه، توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش هه‌موو ژه‌مێكی نان خواردن په‌رداخێك ئاو ده‌خۆنه‌وه، له‌ماوه‌ی ٣ مانگدا ٤ كگم له كێشیان داده‌به‌زێت. ٢- خواردنی نانی به‌یانی: توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه ئه‌و كه‌سانه‌ی نانی به‌یانی ناخۆن به‌درێژایی رۆژه‌كه هه‌ست به‌برسێتی ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه پێویسته نانی به‌یانی به‌باشترین شێوه بخورێت. ٣- كاتێك سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌یت، له‌كاتی ناوبڕه‌كاندا چه‌ند وه‌رزشێكی ساده ئه‌نجامبده. ٤- هه‌موو رۆژێك ٥ خوله‌ك زیاتر به‌پێ بڕۆ، وای لێ بكه هه‌موو رۆژێك ٣٠ خوله‌ك به‌پێ بڕۆیت. ٥- جوینی خواردن به‌باشی، چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی خواردن به‌باشیی ده‌جون ١٢% خواردن كه‌متر ده‌خۆن. ٦- خواردنی چای سه‌وز: توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه چای سه‌وز پێكهاته‌ی “EGCG”ی تێدایه كه یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات، له هه‌مانكاتدا هۆشداری ده‌درێت له زۆر خواردنی، به‌تایبه‌ت له دره‌نگانی شه‌ودا چونكه ده‌بێت هۆی قه‌له‌قی. ٧- خواردنه شیره‌مه‌نییه‌كان هۆكارێكه بۆ دابه‌زاندنی كێش، هه‌ربۆیه گرنگه له خواردنی رۆژانه‌دا هه‌بێت. ٨- كاتێك به‌مۆبایل قسه ده‌كه‌یت، بجوڵێ و هاتوچۆ بكه تا ته‌واوبوونی ماوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه. ٩- له‌شه‌وو رۆژێكدا لانیكه‌م پێویسته ٧ سه‌عات بخه‌ویت، چونكه كه‌م خه‌وی ده‌بێته هۆی ده‌ردانی هۆرمۆنی لیبتین كه ئاره‌زووی خواردن زیاد ده‌كات. ١٠- ئه‌نجامدانی وه‌رزشی به‌كۆمه‌ڵ، ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزشی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجامده‌ده‌ن، ٢٠% زیاتر له كه‌سانی تر كێشیان داده‌به‌زێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure