له‌به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی زانكۆی (دورهام)ی به‌ریتانیدا هاتووه، به‌پێی ڕاپرسییه‌ك ئاشكرا بووه كه زۆربه‌ی دانیشتوانی زه‌وی هه‌ست به حه‌سانه‌وه ناكه‌ن. به‌پێی ئه‌و ڕاپرسیه‌ی ئه‌و زانكۆیه له ژیر ناونیشانی (Rest Test) تاقیكردنه‌وه‌ی پشودان دا كردویه‌تی و 18 هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێدا كردووه، (68%)ی به‌شداره‌كان دانیان به‌وه‌دا ناوه كه پێویستی زۆریان به‌پشوو هه‌یه و سێ یه‌كی ئه‌وانه‌ش ووتویانه پێویستمان به‌كاتی زیاتره له‌وه‌ی بۆ مرۆڤێكی ئاسایی دانراوه بۆ پشوودان و (10%) به‌شداره‌كانیش ئاماژه‌یان به‌وه داوه پێویستیان به پشوویه‌كی كه‌متر هه‌یه له‌وه‌ی مرۆڤێكی ئاسایی پێویستیه‌تی. ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه ده‌ریخستووه، ئاستی قایل بوونی مرۆڤه‌كان به ژیانیان به‌ستراوه به‌و بڕه پشووه‌ی هه‌یه‌تی و ئه‌و ڕاپرسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌وانه‌ی پشووی كه‌میان هه‌بووه كه‌متر به‌خته‌وه‌ر بوون و كه‌متریش له ژیانی خۆیان ڕازی بوون. دوای ئه‌وه‌ی به‌شدارانی ڕاپرسییه‌كه ژماره‌ی سه‌عاته‌كانی پشودانی ڕۆژانه‌یان خسته‌ڕوو، ده‌ركه‌وت ناوه‌ندی تێكڕای كاركردنی هه‌ندێكیان 3 سه‌عات و 8 خووله‌كه و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی رووبه‌ڕووی گوشاری زۆر ده‌بنه‌وه توێژی گه‌نجان و ئه‌وانه‌ن كه خێزانێكی زۆریان هه‌یه و ئه‌وانه‌ش كه به شه‌و كارده‌كه‌ن. به‌پێ ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه ئه‌وانه‌ی پله‌ی به‌رزیان هه‌بوو له پێوانه‌ی به‌خته‌وه‌ریدا، ئه‌وانه بوون كه ڕۆژانه 5بۆ6 سه‌عات پشوو ده‌ده‌ن، به‌و شێوه‌یه‌ش ڕێژه‌ی به‌خته‌وه‌رییان زۆرتر بوو له‌وانه‌ی كه‌متر پشوو ده‌ده‌ن. له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی له‌ڕاپرسییه‌كه‌دا هاتبوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چ شتێك یارمه‌تیان ده‌دات بۆ پشوودان، (56%)یان كتێب خوێندنه‌وه‌یان به‌باشترین یارمه‌تیده‌ری پشوودان دانابوو،(53%)یان باسی ڕێكردنیان كردبوو و(40.6%)یان گوێگرتن له مۆزیكیان به‌یارمه‌تیده‌رێكی باش له قه‌ڵه‌مدابوو و (40%)یشیان ئه‌وه‌یان پێ باش بووه كه هه‌ر ته‌نها پشوو بده‌ن و هیچ نه‌كه‌ن. سه‌رپه‌رشتیارانی ڕاپردسییه‌كه سه‌رنجی ئه‌وه‌یان داوه كه زۆربه‌ی ئه‌و چالاكییانه‌ی یارمه‌تی پشوودان ده‌دات، ئه‌و چالاكیانه‌یه كه مرۆڤ به ته‌نها ئه‌نجامیان ده‌دات. سه‌رچاوه: ئیته‌ر تاس
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure