ژنان حه‌ز ده‌كه‌ن به‌رده‌وام ده‌ستخۆشیان لێ بكرێت له كاتێكدا كارێك بۆ مێرده‌كه‌یان ده‌كه‌ن تا دڵی مێرده‌كانیان خۆشبكهن، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئیشوكاری ناوماڵدا ژنان حه‌ز ده‌كه‌ن مێرده‌كه‌یان له‌به‌رچاویان بێت كه چه‌ند خۆیان هیلاك ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئیشوكاری ماڵ، هه‌روه‌ها ژنان به‌لایانه‌وه گرنگه مێرده‌كانیان قسه‌ی خۆش بكه‌ن له كاتێكدا خۆیان جوان ده‌پۆشن. پزیشكانی بواری ده‌روونی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن كه ژنان پێویست ناكات دڵگران بن له كاتێكدا مێرده‌كه‌ت به شێوازی هه‌ڵبژاردنی جلوبه‌رگت رازی نیه یان به‌لایه‌وه جوان نیه، پێویست ناكات رێگا بده‌یت بۆچوونی مێرده‌كه‌ت كاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر باوه‌ڕ به‌خۆبوونت، به دڵێكی فراوانه‌وه وهریبگرهو بۆ رۆژی دواتر جلوبه‌رگێگ به دڵی ئه‌و بپۆشه. هه‌روه‌ها پزیشكان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له كاتێكدا كردار یان وشه‌كانی مێرده‌كه‌ت به‌دڵ نیه‌و هه‌ستت بریندار ده‌كات، زۆر پێویسته به ڕاشكاوی بۆی باسبكه‌یت و داوا بكه‌یت ئه‌ویش دڵت رازی بكات، گه‌ر له كاتێكدا مێرده‌كه‌ت له‌سه‌ر حه‌ق ناڕه‌زایی له باره‌ی كردارهكانتهوه ده‌رببڕێت پزیشكان رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ددان به هه‌ڵه‌كانتدا بنێیت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure