خه‌رته‌له یه‌كێكه له‌كۆنترین ئه‌و به‌هاراتانه‌ی مرۆڤ ناسیویه‌تی‌و له‌زۆر خواردندا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام سووده زۆره‌كانی تا ئێستا لای زۆرینه‌ی خه‌ڵك نه‌زانراوه. خه‌رته‌له جۆره ڕۆنێكی هه‌یه كه سوودێكی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه ، باشتر وایه ئه‌و گیایه به‌كه‌می بهاڕدرێت‌و گه‌رم بكرێت، چونكه به‌و دوو كرداره هه‌موو به هاكه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات. خواردنی خه‌رته‌له كرداری هه‌رسكردن ئاسان ده‌كات و وا ده‌كات ده‌ردراوی زراو و گه‌ده زیاتر بن و ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی ڕیكوپێك بخورێت ڕێگه له‌دروست بوونی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌گرێت. توێژه‌ره‌وانی زانكۆی فرایبۆرگی ئه‌ڵمانیا بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی خه‌رته‌له ده‌خۆن خوێنیان به‌باشی ماده شێرپه‌نجه‌زاكان ده‌ستنیشان ده‌كات‌و خڕۆكه‌ی سپی خوێن باشتر كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خانانه‌دا له چاو ئه‌وانه‌ی خه‌رته‌له ناخۆن. هه‌روه‌ها به‌سه‌دان ساڵه ڕۆنی خه‌رته‌له له پزیشكیی ئایۆرڤیدای هیندیدا به‌كار ده‌هێنرێت به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تی دانی سووڕی خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ده‌مار و ماسولكه و چاره‌سه‌ركردنی رۆماتیزم ، هه‌روه‌ها هیندییه كۆنه‌كان كوتراوی خه‌رته‌له‌یان تێكه‌ڵ به ئاو كردووه و هه‌ویرێكیان لێ دروست كردووه بۆ زوو چاككردنه‌وه‌ی له‌جێچوونی ئێسكه‌كان. خه‌رته‌له زۆر به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رمایان بووه ، یان زوو هه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌ن، ده‌توانرێت دو كه‌وچكی چێشت هاڕدراوه‌ی خه‌رته‌له بكرێته ئاوێكی شله‌تێنه‌وه و ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رمای بووه یان هه‌ست به سه‌رما ده‌كات قاچی تێبكات له‌شی گه‌رم دادێنێت، به‌ڵام ده‌بێت كه‌سه‌كه ئاگادار بێت، چونكه زۆركردنی ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌بێته هۆی سوتاندنه‌وه‌ی پێستی مرۆڤ . هه‌ندێك له‌پسپۆڕان وای به باش ده‌زانن كه مرۆڤ ڕۆژانه لانی كه‌م دوو كه‌وچكی چا له خه‌رته‌له بخوات، ئیدی چۆن پێی باش بێت، یان تێكه‌ڵی ئاوێكی نیمچه گه‌رمی بكات ، یاخود له شێوه‌ی حه‌ب بیخوات یان بیكاته ناو هه‌ندێك چێشته‌وه. سه‌رچاوه: DW
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure