منداڵێك هه‌ر له ساتی له‌دایكبوونییه‌وه هه‌ردوو ده‌ستی نییه، به‌ڵام هیوا بڕاو نه‌بووه له هه‌ڵسوكه‌وتی رۆژانه‌ی و وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی ئاسایی كاره‌كانی راده‌په‌ڕێنێت، له كاتی نانخواردندا له ڕێگه‌ی قاچه‌كانییه‌وه كه‌وچك و چه‌تاڵ به‌كارده‌هێنێت و پێویستی به یارمه‌تی كه‌سێكی تر نییه. ئه‌و منداڵه كچه توانیویه‌تی شكست به مه‌حاڵ و ئاسته‌م بهێنێت و له ڕێگه‌ی قاچه‌كانییه‌وه زۆربه‌ی كاره‌كانی راده‌په‌ڕێنێت، ئه‌وه‌ی له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌بینرێت كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌یه‌و ته‌ماشاكه‌رانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه. ئه‌و كچه ناوی ڤاسیلینایه‌و خه‌ڵكی روسیایه، گه‌ر سه‌رنجی لێبده‌یت زۆر به وردی چه‌تاڵی نان خواردنه‌كه له نێوان په‌نجه‌كانی قاچی جێگیر ده‌كات و ده‌یبات بۆ ده‌می. له سه‌ره‌تادا منداڵه‌كه له سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی شكستیهێناوه، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری هه‌وڵه‌كانی نابێت و تا ده‌گات به‌و ئامانجه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت تواناكانی ده‌خاته‌گه‌ڕ. كاتێك ڤاسیلینا به‌و شێوه‌یه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و پشت به تواناكانی خۆی ده‌به‌ستێت دایكی زۆر دڵخۆش ده‌بێت، به‌ڵام جگه له دایكی زیاتر له 45 ملیۆن كه‌س له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌رسوڕمانی خۆیان به‌رامبه‌ر تواناكانی ئه‌و كچه ئێسك سووكه ده‌ربڕیوه‌و پشتگیری‌یان كردووه. له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا له فه‌یسبوك ئه‌و گرته ڤیدیۆییه زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاوبه‌شی پێكراوه‌و 300000 كه‌س لایكیان كردووه.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه كلیكی ئێره بكه
خاك – و/ سامان عه‌لی س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure