20/10/2016 04:09 PM

رێنمایی بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ بیسته‌كاندایه‌

رێنمایی بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌ بیسته‌كاندایه‌
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنت به‌ ته‌مه‌نی بیسته‌كان و به‌ره‌و ته‌مه‌نی سی ساڵی ده‌چیت، پێویسته‌ گۆڕانكاری له‌ ژیانتدا دروست بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنیت و به‌خته‌وه‌ر بژیت، گه‌ر پێش ته‌مه‌نی بیسته‌كان به‌ ته‌مبه‌ڵی ژیانت به‌ڕێكردووه‌ ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌پێی ئه‌م خاڵانه‌ گرجوگۆڵ بیت!

1- زۆر پێویسته‌ گرنگی به‌ وه‌رزشكردن بده‌یت، گه‌ر له‌ ژیاندا زۆر سه‌رقاڵ بیت به‌ خوێندن و ئیشوكاره‌وه‌ هه‌وڵبده‌ به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ هه‌فته‌ی یه‌ك كاتژمێر گرنگی به‌ وه‌رزشكردن بده‌یت، چونكه‌ به‌هۆی جوڵه‌كردنه‌وه‌ جه‌سته‌ت باشتر كارده‌كات.

2- به‌ستنی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر پێویسته‌، چونكه‌ به‌هۆی ناسینی كه‌سانێكی زۆره‌وه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ ژیاندا هاوكاریت ده‌كه‌ن.

3- به‌رده‌وام گرنگی به‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو بده‌، به‌داخه‌وه‌ چه‌ندین گه‌نج هه‌ن كه‌ زۆر به‌ كه‌می ئاو ده‌خۆنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش زیانی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو سوودی هه‌یه‌ بۆ هه‌زمكردن و پاككردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ به‌گشتی.

4- بۆئه‌وه‌ی به‌ئاگا بیت له‌سه‌ر خاڵه‌ گرنگه‌كانی ژیان به‌گشتی پێویسته‌ گرنگی به‌ خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بده‌یت، به‌وشێوه‌یه‌ گرنگی به‌ڕۆشنبیری بده‌ له‌باره‌ی كه‌سایه‌تیت و مانای ژیان.

5- له‌سه‌ر كار بوێری ئه‌وه‌ت هه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوێكتدا به‌ره‌و باشترین سه‌ربكه‌ویت.

6- گه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنت به‌ته‌مه‌نی سی ساڵیدا نه‌گه‌یشتبیت به‌ خه‌ونه‌كانت پێویست ناكات نیگه‌ران بیت، چونكه‌ چه‌ندین كه‌س هه‌ن له‌ دوای ته‌مه‌نی سی ساڵیدا به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن به‌ خه‌ونه‌كانیان بگه‌ن.

خاك - س/ ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved