زانایانی بواری ته‌ندروستی له وڵاتی هۆڵه‌ندا مۆدێڵێك ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن بۆ دروست كردنی منداڵ، لێره‌دا زانیاری دروست ده‌ده‌ن به ژن و مێرد كه له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه له‌كام ته‌مه‌نه‌دا پێویسته ده‌ست بكه‌ن به منداڵ دروست كردن، هه‌روه‌ها خواستی منداڵ كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی چه‌ند منداڵتان ده‌وێت و له‌كام ته‌مه‌نه‌وه ده‌بێت ده‌ست پێبكه‌یت. به‌پێی ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه زانایان پێیان وایه كه ئه‌وانه‌ی حه‌ز به ته‌نها 2 منداڵ ده‌كه‌ن ده‌بێت ژنان له ته‌مه‌نی 27 ساڵییه‌وه ده‌ست پێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی 90% دروست كردنی منداڵ ئاسان بێت، ئه‌و ژنانه‌شی له ته‌مه‌نی 31 ساڵییه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به منداڵ دروست كردن 75% توانای سكپڕبوونیان هه‌یه. هه‌روه‌ها زانایان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه ئه‌وانه‌ی حه‌ز به 3 منداڵ ده‌كه‌ن پێویسته هه‌ر له ته‌مه‌نی 23 ساڵییه‌وه ده‌ست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی 90% توانای سكپڕبوونیان هه‌بێت، هه‌روه‌ها ده‌توانن بۆ منداڵی سێهه‌م خۆیان دوابخه‌ن تا گه‌یشتنیان به ته‌مه‌نی 32 ساڵ، ئه‌وكات ده‌توانن منداڵی سێهه‌م دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ژنان له ته‌مه‌نی 35 ساڵییه‌وه پێویستی به هاوكاری پزیشكه بۆ دروست كردنی منداڵ، بۆیه زانایان پێیان وایه كه ژنان باشتره هه‌ر له ته‌مه‌نێكی منداڵییه‌وه بیر له دروست كردنی خێزان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ئاسانی منداڵ دروست بكه‌ن. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure