22/10/2016 02:56 PM

29 ساڵەی كۆچی هونەرمەندی گەل لەكۆیە

بەچاودێری خاتوو هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ، بەدروشمی (لەم كولبەی ئەحزانە با هەمومان ئاشقی وهونەربین) یادی 29 ساڵەی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەل تایەر تۆفیق كرایەوە.
یادەكە، لەلایەن تیپی مۆسیقای باواجی كۆیەوە بەڕێوەچوو، چەند چالاكێكی بەرێوەبرد و سەرەتای چالاكیەكەش بەپەردە لادان لەسەر پەیكەر هونەرمەند تایەر تۆفیق لەناو قشڵەی شوێنەواری كۆیە دەستی پێكرد.  وتاری تیپی مۆسیقای باواجی كۆیەو وتاری قایمقامیەتی كۆیەو   ژیاننامەی هونەرمەند و مێژوویی هونەری كۆیە و رۆڵی مێژویی بزووتنەوەی رۆشنبیری لە كۆیە لەلایەن رەهبەری سەید برایم خوێندرایەوەو دواتریش وتاری وەزارەتی رۆشنبیری پێشكەشكرا. لە بڕگەیەكی تردا بەهاوكاری تیپی مۆسیقای باواجی كۆیە گەشتێك بەناو مەقام و گۆرانیەكانی تایەر تۆفیقدا لەلایەن چەند هونەرمەندێكەوە كراو  لەهەمان كاتیشدا چەند پارچە مۆسیقایەكیتر و گۆرانی تری رەسەنی كوردی پێشكەشكران.
خاك- بەیاد مەریوانی






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved