22/10/2016 02:58 PM

شەهرام نازەری، عاشقە نوێكەی بڵاودەكاتەوە

شەهرام نازەری بەرهەمێكی نوێ‌ بەناوی (عاشق كێیە) بڵاوكردەوەو میدیاكانی ئێرانیش بە بایەخەوە باس لە ئەلبومە نوێكەی دەكەن و پێدەچێت ئەمساڵ بۆ فرۆش بگاتە پلەی یەكەم لەناو ئێران.
دوای زیاتر لە ساڵیك كاركردن بۆ بەرهەمێكی نوێی، شەهرام نازەری بەمزووانە  ئەلبوومێكی نوێ‌ بەناوی عاشق كێیە بڵاودەكاتەوەو میدیاكانی ئێرانیش لەبارەی ئەلبومەكەوە ئەوەیان بڵاوكردەوە كە هەوادارێكی زۆری نازەری چاوەڕوانی ئەلبومەكەن و پێدەچێت ئەمساڵ ریكۆردی فرۆشتن بشكێنێـت و ببێتە پڕ فرۆشترین بەرهەم لەمساڵدا.
سەرپەرشتیارانی  ئەلبوومە رایگەیاند: بەرهەمەكەی شەهرامی نازەری  یەكێك دەبێت لە بەرهەمە ناوازەكانی ئەو هونەرمەندە كە زیاتر  لە70 هونەرمەندی مۆسیقی لە ئۆكسترای چیك بەشداری ژەنینی موزیكی ئەم بەرهەمەبوون.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved