23/10/2016 07:27 AM

میسی سێ خاڵی زەحمەتی بۆ بەرشەلۆنە بەدەست خێنا

لە یارییەكانی هەفتەی نۆیەمی خولی لالیگگای ئیسپانی دا یانەی بەرشلەۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی و لە یاریگای مێستایە رووبەرووی یانەی ڤالەنسیای خاوەن یاریگا بویەوەو یارییەكەی بە زەحمەت لێ بردەوە .


میسی هەر وەك هەمیشە دەرگای گۆڵی بۆ یانەكەی كردەوە لە خولەكی 22 دا ئەو گێمە بە گۆڵەكەی میسی كۆتایی هات.


لە گێمی دووەمدا ڤالەنسیا توانی بگەرێنەوە  نێو یاریگاو توانیان لەماوەی چوار خولەكەدا دوو گۆڵ تۆماربكەن لەلایەن مونیر حەدادی و رۆدریگۆوە بەڵام ەئەوەندی پێنەچوو سوارێز ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە .


یارییەكە بەرەو كۆتایی دەچوو دادوەر لێدانێكی سزای لەسەر سوارێز ئەژمار كرد و میسی سەركەوتوانە توانی ئەنجامەكە بۆ بەشەلۆنە یەكلا بكاتەوەو سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنن بەرشەلونە بە سێ خاڵەوە بگەرێتەوە بۆ كەتەلۆنیا كە ئێستا بە 19 خاڵ بەشێوەیەكی كاتی لەپلەی یەكەمدایە. 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved