لە هەفتەی نۆیەمی خولی سێریا ئەی ئیتاڵیدا یانەی میلان لە یاریگای سانسیرۆ پێشوازی لەیانەی خانمە پیرەكە كرد و یارییەكەی لێ بردەوە .
گێمی یەكەمی یارییەكە بە بێ گۆڵ بۆ هەردولا تێپەر بوو بەڵام تەنها چەند كارتێكی زەردی بەخۆیەوە بینی كە یاریزانانی یۆزی وەریان گرد ,لەگێمی دووەمدا میلان بە سود وەرگرتن لە یاریگا و هاندەران توانیان لەخولەكی 65 مانیوێل لۆكاتینی یانەكەی پێشبخات .
هەرچەندە یۆڤانتۆس چەندین هەلی مەترسیدای كردە سەرگۆڵی یانەی میلان بەڵام گۆڵپارێزی ئەویانەیە سەركەوتوو لە پێرێزكاریكردن لەگۆڵەكەی و یارییەكە بەوتاكە گۆڵە كۆتایی هات.
پاش یارییەكە میلان دوای چەند ساڵێك گەرایەوە پلەی دووەمی خولەكەو ئێستا لە 19 خاڵ لەپلەی دووەمدایەویۆڤانتۆسیش بە 21 خاڵ لە پلەی یەكەمدایە .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure