له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمپانیای جوانكاری له‌سه‌ر گۆڕانكاری له ڕووخساردا ده‌رده‌كه‌وێت كه پیاوان له‌چاو ژنان ئاماده‌ن زیاتر پاره خه‌رج بكه‌ن بۆ رووخساریان، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی پیاوانه‌وه ژنان گرنگی به خه‌رج كردنی پاره ناده‌ن بۆ رووخساریان بۆ ئه‌وه‌ی پاره زۆر خه‌رج نه‌كه‌ن. له‌نێوان 1000 مشته‌ریدا زیاتر له نیوه‌ی خانمان ده‌ڵێن نایانه‌وێت پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج بكه‌ن تا گرنگی به گۆڕانكاری له ڕووخساریاندا بكه‌ن، به‌ڵكو زیاتر گرنگی ده‌ده‌ن به خواردنی به‌سوودو وه‌رزش كردن، هه‌روه‌ها له‌چاو پیاواندا خانمان كه‌متر سه‌ردانی ئارایشتگا ده‌كه‌ن و كه‌متر ددانیان پاكده‌كه‌نه‌وه. ئه‌و كۆمپانیایه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت كه له‌ئێستاوه گۆڕانكاری له جیهانی جوانكاریدا دروست بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌چاو جاران به پێچه‌وانه‌وه ئێستا پیاوان زیاتر پاره خه‌رج ده‌كه‌ن بۆ رووخساریان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پیاوان گوێ ناده‌نه نرخه‌كان له كاتێكدا ده‌یانه‌وێت گۆڕانكاری له ڕووخساریاندا دروست بكه‌ن، به‌ڵام خانمان ئاماده نین پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج بكه‌ن. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure