خانمان به‌گشتی خۆشه‌ویستییه‌كی زۆریان هه‌یه بۆ قژیان، هه‌ر بۆیه خانمان به‌رده‌وام حه‌ز به قژێكی جوان و پڕ ده‌كه‌ن، له‌هه‌مانكاتدا زۆربه‌ی ئه‌و خانمانه‌ی ستایلی قژیان خاوه حه‌ز به ستایلی قژی لول ده‌كه‌ن، ئه‌و خانمانه‌شی قژیان لوله به پێچه‌وانه‌وه حه‌زیان له ستایلی قژی خاوه. 1- ته‌نها له كاتێكدا قژت وشكه به شانه دایبهێنه، چونكه گه‌ر به قژی ته‌ڕه‌وه شانه بكه‌یت ئه‌وا تاڵه‌كانی قژت زوتر ده‌پچڕێن و قژت ده‌ڕوتێته‌وه، كه‌واته پێش قژ شۆردن قژت به شانه دابهێنه‌و له‌كاتی خۆشۆردندا ته‌نها به په‌نجه‌كانی ده‌ستت قژت شانه بكه. 2- له كاتێكدا قژت به ئامێری كاره‌بایی وشكده‌كه‌یته‌وه هه‌وڵبده له‌سه‌ر پله‌ی سارد قژت وشكبكه‌ره‌وه، چونكه پله‌ی گه‌رمی ئامێری كاره‌بایی له‌سه‌رو دووسه‌ده‌و ئه‌وه‌ش به ئاسانی قژ ده‌سوتێنێت، هه‌روه‌ها زیان به ته‌ندروستی قژ ده‌گه‌ینێت و قژت وشك و بژ ده‌بێته‌وه. 3- هه‌وڵبده له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ته‌نها دوو جار قژت بشۆیت، گه‌ر خاوه‌ن قژێكی چه‌وریت جۆره شامپۆیه‌ك به‌كاربهێنه كه بۆ قژی چه‌ور گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌متر قژت بشۆیت. 4- به‌رده‌وام سه‌ردانی ئارایشتگا بكه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رتاڵه‌كانی قژت ببڕیت، به‌وشێوه‌یه قژت به‌رده‌وام جوان و پڕ ده‌رده‌كه‌وێت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure