كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس دراماتۆرگ یه‌كێكه له زاراوه‌كانی سه‌رده‌م كه چۆته پانتایی تیۆری و پراكتیكی له پرۆسه‌ی نمایشی شانۆگه‌رییدا به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی دیاركراو ئه‌ركی له شانۆی كوردی، یان چه‌مكه‌كه‌ی ئه‌مزاراوه‌یه وه‌ك پێو‌یست به‌رجسته نه‌كراوه. هه‌ریه‌كه‌و بۆ چوونی تایبه‌تی بۆ كردووه ئه‌مه نه‌ك هه‌ر له شانۆی كو‌ردیدا به‌ڵكو له شانۆی عه‌ره‌بیشدا وایه هه‌ندێك ده‌ڵێن دراماتۆرگ واته شیكردنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كان له ده‌قی شانۆیی.. هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن بریتییه له شاره‌زای وێژه‌یی، به‌ڵام دراماتۆگ ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ئاما‌ده‌كردنی شانۆگه‌رییه‌كه ئاماده‌بوونی هه‌یه تا ئه‌و رۆژه‌ی نمایش ده‌كرێت، به‌ڵكو له كاتی هه‌ڵسه‌نگاندن و ره‌خنه گرتن له میدیاكان ئه‌و به‌رپرسه. دراماتۆرگ ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر كارده‌كات هه‌ر له شیكردنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كان و چالاك كردنی بیرۆكه‌كان به‌مه‌بستی خو‌ڵقاندنی فۆرمێك بۆ ئه‌كته‌ر له رێگه‌ی پرۆڤه بۆ ئه‌وه‌ی وای لێبكات د‌رك به‌هه‌موو شتێك بكات كه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ده‌یكات و لێكدانه‌وه‌ی زیاتر بۆ هه‌موو جوڵه‌یه‌ك و دیالۆگێك بكات، كه‌واته دراماتۆرگ ره‌خنه‌گره، ده‌رهێنه‌ر ده‌ق ئاماده ده‌كات په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ هونه‌رییه‌كانی تر ده‌به‌ستێت. ئه‌مه یه‌كێكه له ئه‌ركه‌كانی شانۆی هاوچه‌رخ كه له‌گه‌ڵ ته‌وژمی ئه‌زمونگه‌ری سه‌ری هه‌ڵدا به جۆرێك توانی ده‌رهێنان له ره‌خنه‌ی شانۆ جیابكاته‌وه، كه‌واته دراماتۆرگ كه ده‌چێته سه‌رته‌خته‌ی شانۆ كۆنترۆڵی هه‌موو كارێك ده‌كات هه‌ر له‌ده‌ق و ده‌رهێنان و نواندن به‌شداری هه‌موو ورده‌كارییه‌ك ده‌كات بۆنموونه چه‌ندین دانیشتن له‌گه‌ڵ دانه‌ری دیكۆر و موزیك و جلوبه‌رگ و ماكێر ده‌كات ده‌بێ به‌شدار بێت له هه‌موو ئه‌و رووداوه‌نه‌ی كه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ روده‌ده‌ن.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure