ده‌زگای بڵاوكراوه‌ی گالیمای فه‌ره‌نسی له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی تێپه‌ڕبوونی سه‌دساڵ به‌سه‌ر له‌دایك بوونی فرانسوا میته‌ران-ی سه‌رۆكی پێشووی فه‌ره‌نسا له13\10ی‌ئه‌م مانگه‌دا كتێبێكی بڵاوكرده‌وه پێكهاتووه له1280 نامه‌ی میته‌ران كه بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بینژیۆی نووسیوه. كتێبه‌كه له‌سه‌ر داوای بینژیۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و پێكهاتووه له1280 نامه‌ی خۆشه‌ویستیی له‌نێوان ساڵانی 1962بۆ 1996 له‌لایه‌ن میته‌رانه‌وه به‌ده‌ستی گه‌یشتووه. رۆژی چوارشه‌ممه 5\10 رۆژنامه‌ی لۆ فیگارۆ-ی فه‌ڕه‌نسی چه‌ند به‌شێكی ئه‌و نامانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه‌چه‌ندین شیعر‌و په‌خشانی تێدابوو، كتێبه‌كه نازناوی بینژیۆ ئاشكرا ده‌كات كه میتران لێی نابوو پێی ده‌گووت «بچیچینۆ» به‌زمانی ئیتاڵی واته فرانسوای بچووك. فرانسوا میتران وه‌ك ئاشقێكی شێت بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه یه‌كێك له‌نامه‌كانی سێ مانگ پێش مردنی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی نوسیوه. به‌چاوپۆشین له‌لایه‌نه دڵداریه‌كه‌ی، نامه‌كانی میتران ناوه‌ڕۆكی چه‌ند دیمه‌نێكی سیاسی ماوه‌ی حوكمكردنی ده‌رده‌خه‌ن له‌نێوان ساڵانی 1981و 1995. ئاماژه به‌وه‌ش دراوه میته‌ران بینژیۆی له‌ساڵی 1962 له‌ته‌مه‌نی 46ساڵیدا ناسیوه كاتێك بینژیۆ ته‌مه‌نی 19 ساڵ بووه تا كۆتا رۆژی ژیانی خۆشیویستووه، هه‌رچه‌ند له‌وكاته‌دا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دانیاڵ میتران كردبوو و دوو كوڕی لێی هه‌بوو كه تامردنی سه‌رۆكی پێشووش هه‌رپێكه‌وه بوون. ئاژانسە كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure