گۆرانیبێژ‌و هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریكی بۆب دیلان خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی نۆبڵی بۆ ئه‌ده‌ب برده‌وه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌پڕه هه‌مان رۆژی راگه‌یاندنی مردنی ئه‌كته‌ر‌و نوسه‌ری شانۆی ئیتاڵی داریۆفۆ هات، كه‌له‌ساڵی 1997 هه‌مان خه‌ڵاتی برده‌وه. لیژنه‌ی نۆبڵ وتی كه ئه‌و گۆرانیبێژه جیهانیه ئه‌و خه‌ڵاته‌ی برده‌وه چونكه ده‌ربڕینی شیعری نوێی له‌شێوازی كه‌لتوری گۆرانی ئه‌مریكیدا دروست كردووه. دیلان یه‌كه‌م هۆنراوه‌نوسه خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرتبێت، هه‌روه‌ها له‌دوای رۆماننوس تۆنی مۆریسۆن له‌ساڵی 1993ه‌وه یه‌كه‌م ئه‌مریكیشه ئه‌و خه‌ڵاته‌ی بردبێته‌وه. ساره دانیۆس سكرتێری دامه‌زراوه‌ی نۆبڵ وتی، لیژنه‌كه بۆیه دیلانیان هه‌ڵبژارد چونكه شاعیرێكی زۆر مه‌زنه له‌چوارچێوه نه‌ریتی شیعری ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌زمانی ئینگلیزی قسه ده‌كه‌ن. دیلان ناوه‌كه‌ی له شاعیر تۆماس دیلان وه‌رگرتووه ناوی راستی خۆی رۆبه‌رت ئه‌لین زیمه‌رمانه، له‌ساڵی 1941 له‌دیك بووه كاروانی هونه‌ری له‌ساڵی 1959دا ده‌ستی پێكردووه به‌میوزیك ژه‌نین له‌قاوه خانه‌یه‌ك له‌ویلایه‌تی مینیسوتا. گۆرانیه زۆر ناسراوه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو، كاتێك له‌ڕێی گۆرانیه‌كانیه‌وه بووبه «مێژوو نوسێكی ناره‌سمی» بۆ ئاژاوه‌كانی ئه‌مریكا.
ئاژانسە كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure