ڕۆشتن بۆ ماوه‌ی ده خوله‌ك له دوای ژه‌مه خواردنه‌كان بۆ توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره به‌سووده. توێژینه‌وه‌كی ته‌ندروستی نوێ سه‌لماندوویه‌تی كه ڕۆشتن بۆ ماوه‌ی ده خوله‌ك له‌دوای هه‌موو ژه‌مه خواردنه‌كانه‌وه هاوكاری توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م ده‌كات و ئاستی شه‌كر له خوێنیاندا كه‌م ده‌كاته‌وه. ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ڕاشیگه‌یاندووه كه ئاستی شه‌كری ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕۆژێكدا سێ جار به‌جیا و له دوای ژه‌مه خواردنه‌كانه‌وه وه‌رزشیان كردووه به ڕێژه‌ی له سه‌دا بیست و دوو كه‌متر بووه, به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ماوه‌ی سی خوله‌كی به‌رده‌وام له ڕۆژێكدا وه‌رزشیان كردووه ڕێژه‌ی شه‌كریان به ڕێژه‌ی له سه‌دا دوانزه دابه‌زیوه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure