گه‌ر ده‌ته‌وێت له‌سه‌ر شێوازێكی خانمانه جلوبه‌رگ بگونجێنیت، كه‌واته گرنگی به‌م روونكردنه‌وه‌یه بده كه تایبه‌ت به خانمان ده‌ستنیشان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی خانمان هه‌ست به ئاسووده‌یی بكه‌ن له‌گه‌ڵ پۆشینی ئه‌م پارچه جلوبه‌رگانه‌دا وه‌ك ستایلی پۆشاك. دیزاینه‌رانی جلوبه‌رگ له‌سه‌ر گونجاندنی چاكه‌تی درێژ ده‌ڵێن كه روویه‌كی كه‌شخه‌و خانمانه به ستایلی خانمان ده‌به‌خشێت، كه‌واته هه‌لًَبژاردنی چاكه‌تی درێژ هه‌میشه بڕیارێكی گونجاوه بۆ پۆشین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر مۆدێلات باوه‌و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره ستایلی جلوبه‌رگێك ده‌گونجێت. له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی چاكه‌تی درێژ له‌هه‌مانكاتدا گرنگی به هه‌ڵبژاردنی ته‌نوره بده به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌مشێوه‌یه ستایلێكی كلاسیك دروست ده‌كه‌یت، به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدا قه‌میسێك له قوماشی لوس و بریقه‌دار ده‌ستنیشان ده‌كه‌یت بۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نوره‌یه‌دا. دیزاینه‌رانی گونجاندنی جلوبه‌رگ له‌كۆتاییدا رێنمایی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌عاتی ده‌ست، كه جوانترین نموونه‌ی ئێكسسواراته. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure