26/10/2016 04:25 PM

نە هێشتنی هاوردەكردن بوژانەوەیە بۆ پیشە سازی چیمەنتۆی نیشتمانی

  بە دروشمی ((نە هێشتنی هاوردەكردن بوژانەوەیە بۆ پیشە سازی چیمەنتۆی نیشتمانی))، بە سەرپەرشتی وەزیری پیشەسازی و كانزاكانی عیراق، چوارەمین كۆنفرانسی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ لە شاری سلێمانی بە رَێوەچوو.
كۆنفرانسە كە ماوەی یەك ڕۆژ دە خایەنێ و لە هۆڵی هۆتێل جوان لە شاری سلێمانی ، بە ئامادە بوونی ژمارەیك پسپۆڕو شارە زاو لێپرسراوانی حزبی و حكومی بەڕێوەچوو.

وتاری جێگری سەرۆكی حكومەت لە لایەن فاروقی مە لا مستەفوە خوێندرایەوە و تیایدا ئاماژە بەوە كرابوو، ئە نجامدانی ئەم كۆنگرەیە بە ڵگە یە لەسەر بەردەوامی گەشەی ئابووری و ڕووبە ڕووبونەوەی ڕێگرییەكان بۆ ڕزگاربوون لە و گرفتانەی پێوەی دە ناڵێنن،لە هەمان كاتدا ئەنجامدانی كۆنفرانسە كە درێژكردنی دەستی یارمەتیە بۆ بوژانەوەی كەرتی تایبەت كە حكومەتی هەرێمی كوردستان كار دەكات لە پێناو بوژانەوەی.
هاوكات فاروقی مەلا مستەفا سەرۆكی ئەنجومەنی گروپی كۆمپانیاكانی فارووق، لە وتارەكەی خۆیدا ڕۆشنای خستە سەرئەوەی ئاستەنگی زۆر هەیە لە بەردەم بەرەوپێشچوون و وەبەرهێنانی بازرگانی چیمەنتۆ هەیە لە كوردستان و لەو ڕوانگەیەشەوە باسی لەوە كرد لەساڵی 2014  ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڕاستەقینەی چیمەنتۆ 14 ملیۆن تەن بووە ، بە ڵام لە ساڵی 2016 گەیشتۆتە 21 ملیۆن تەن.
بەشداربووانی كۆنفراسنەكە گلەیی ئەوەیان دەكرد لە حكومەتی هەرێم كە قەدەغەی هاوردەی چیمەنتۆی نەكردوە لە كوردستان بەمەش كۆمپانیاكانی چیمەنتۆ لە كوردستان زەرمەند ئەبن هەرچەندە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنی خستۆتە بواری جێبەجێكردنەوە بەڵام لە هەرێمی كوردستان تائێستا جێبەجێ نەبووە، هەربۆیە هیوایان خواست كە ئەم كۆنفرانسە ئەو پە یامە بگەیەنێت بە حكومەتی هەیرێم.
خاك-زاموا زاهیر




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved