توێژه‌ران له ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه سناپ چات مرۆڤه‌كان (به‌كارهێنه‌رانی) دڵخۆش ده‌كات. توێژه‌رێك له وڵاتی ئه‌مریكا هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له ماڵپه‌ره ئه‌لیكترۆنیه‌كان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر دڵخۆشی مرۆڤه‌كان، له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه سناپ چات زۆرترین خۆشبه‌ختی به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت له‌چاو ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تر. بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش توێژه‌ران 155 خوێندكار ناونووس ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه شه‌ش جار نامه‌یان بۆ بنێرن له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا، له نامه‌كه‌دا پرسیاریان لێكرا له باره‌ی چۆنێتی دروستبوونی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌لیكترۆنی و له‌گه‌ڵ كێدا گفتوگۆیان كردووه، هه‌روه‌ها لێشیان ده‌پرسین تا چ راده‌یه‌ك هه‌ستیان به دڵخۆشی كردووه له‌كاتی په‌یوه‌ندی كردن‌دا. له كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا توێژه‌ران بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه زۆربه‌ی خوێندكاره‌كان به‌هۆی په‌یوه‌ندی سناپ چاته‌وه زۆرتر هه‌ستیان به دڵخۆشی كردووه له‌چاو شێوازه‌كانی تری په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure