زانایانی بواری ده‌روونی تایبه‌ت به ژیانی هاوسه‌رگیری رێنمایی ده‌ده‌ن له باره‌ی خۆشبه‌ختی هاوسه‌ران. مرۆڤه‌كان به‌گشتی بۆچوونیان جیاوازه له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی رێگاكان بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی به‌خته‌وه‌ر، به‌ڵام به‌پێی رێنمایی پزیشكانی بواری ده‌روونی پێیان وایه كه چه‌ند خاڵێكی گرنگ هه‌یه هاوكاری هاوسه‌ران ده‌كات له كاتی ده‌ستپێكی ژیانی هاوسه‌رگیری بۆ ئه‌وه‌ی خۆشبه‌خت بژین. زانایانی بواری ده‌روونی ده‌ڵێن "دوو كه‌س پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری ژیانی هاوسه‌رگیری ده‌ده‌ن، زۆر پێویسته یه‌كتر بناسن و شاره‌زاییان هه‌بێت له باره‌ی كه‌سایه‌تی یه‌كتره‌وه"، ده‌شڵێن "به‌هۆی یه‌كترناسینه‌وه ژیانی هاوسه‌رگیریتان به خۆشی به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌توانن به‌وشێوه‌یه بۆ هه‌میشه‌یی پێكه‌وه بژین". زانایان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه خه‌رج كردنی پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ماره‌كردن و گواستنه‌وه مه‌رج نیه بۆ ئه‌وه‌ی ببن به خاوه‌ن هاوسه‌رگیریه‌كی سه‌ركه‌وتوو، چونكه به‌هۆی خه‌رجیه‌یكی زۆره‌وه هاوسه‌ران قه‌رزار ده‌بن، به‌پێی بۆچوونی زانایان پێیان وایه كه قه‌رازی به شێوه‌یه‌كی زیانبه‌خش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر به‌خته‌وه‌ری هاوسه‌ران. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure