زۆر له‌خه‌ڵكی دوای خواردن زۆر هه‌ست به‌لێدانی دڵیان ده‌كه‌ن، وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه توشی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ بوون، به‌ڵام ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بێته هۆی زیادلێدانی دڵ ئه‌مانه‌ن: ١-زۆر خواردن: یه‌كێكه له‌گرنگترین هۆكاره‌كانی خێرا لێدانی دڵ، چونكه خوێن له‌و كاته‌دا زیاتر ده‌ڕوات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی كرداری هه‌رس بدات بۆ هه‌رسكردنی ئه‌و خۆراكه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خێرا لێدانی دڵ. ٢-خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به شه‌كر: بۆ هه‌رس كردن و سوتانی ئه‌و شه‌كره پێویسته په‌نكریاس ئه‌نسۆلینی زیاتر ده‌ربدات ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خێرا لێدانی دڵ، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌می ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كانی خێرا لێدانی دڵ. ٣-خواردنی هه‌ندێك له چاره‌سه‌ره‌كان: به‌تایبه‌تی چاره‌سه‌ری غوده‌ی ده‌ره‌قی هۆكاره بۆ زیاتر لێدانی دڵ. ٤-حه‌ساسیه‌ت: هه‌ندێك جار حه‌ساسیه‌ت هۆكاره بۆ زیاتر لێدانی دڵ به‌تایبه‌تی دوای نان خواردن. ئاژانسە كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure