په‌یوه‌ندی ئه‌لیكترۆنی له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵگا بووه‌و بووه‌ته هۆی گرنگیپێدان و به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی ئه‌مجۆره په‌یوه‌ندیانه له ژیانی رۆژانه‌ی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگادا، هه‌روه‌ها له ڕێگای به‌كارهێنانییه‌وه تاكه‌كان په‌یوه‌ندییان به شێوه‌یه‌كی ئاسانتر ده‌گوازرێته‌وه، به‌ڵام ئایا هه‌تا چ راده‌یه‌ك ژنان ره‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕن له‌سه‌ر ئه‌مجۆره په‌یوه‌ندییانه‌ی كه مێرده‌كانیان روبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه له ڕێگای چاته‌وه؟ زۆربه‌ی خانمان به‌لایانه‌وه زۆر قورسه كاتێك له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان ده‌چنه ده‌ره‌وه بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی رۆمانسی یان بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی ناو بازاڕ، به‌ڵام مێرده‌كانیان به‌رده‌وام به مۆبایله‌كانیانه‌وه خۆیان سه‌رقاڵ بكه‌ن به‌هۆی چاتكردنه‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه گومان دروست ببێت وا هه‌ست بكه‌ن مێرده‌كانیان له‌گه‌ڵ ژنانی تر په‌یوه‌ندی دروست ده‌كه‌ن. له‌وڕووه‌وه ژنان ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێگای چاته‌وه ئاساییه گه‌ر په‌یوه‌ندی به ئیشوكاره‌وه هه‌بێت نه‌ك چاتكردنی به‌رده‌وام له كاتی نه‌گونجانداو له‌گه‌ڵ خانمانی تردا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌یان به ته‌واوه‌تی ته‌رخان بكه‌ن بۆ چات. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure