شێوازی بیركردنه‌وه‌ی كچان و كوڕان زۆر جیاوازن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، هه‌روه‌ها له قسه‌كردن و تێگه‌یشتندا كچان و كوڕان جیاوازیان هه‌یه. له لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكانی باری ده‌روونی مرۆڤ ده‌ركه‌وتووه كه كوڕان به گشتی له كاتی گفتۆگۆكردندا زۆر گرنگی به ورده‌كاریی بابهتهكان ناده‌ن، بۆیه كوڕان باش گوێ بۆ خانمان ناگرن، هاوكات ده‌ركه‌وتووه كه له‌گه‌ڵ ده‌نگی خانمان به شێوازێكی تر مامه‌ڵه ده‌كه‌ن. پزیشكانی بواری ده‌روونی له‌سه‌ر شێوازی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ پیاوان ده‌ڵێن: ژنان پێویسته بزانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پیاوان ده‌كه‌ن، نابێت به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان گفتۆگۆ بكه‌ن وه‌ك له‌گه‌ڵ ژنه هاوڕێكانیان. چه‌ند رێنماییه‌كی گرنگ له‌لایه‌ن پزیشكانی بواری ده‌روونییه‌وه له‌سه‌ر گفتۆگۆكردنی ژنان له‌گه‌ڵ پیاواندا: 1- له كاتێكدا ده‌ته‌وێت گفتوگۆ بكه‌یت له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ت، پێویسته پێشتر بیربكه‌یته‌وه چۆن قسه‌كان ده‌كه‌یت، گفوگۆكردنهكه له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بیروبۆچوون بێت، یان له‌سه‌ر رێنمایی و تێگه‌یشتن بێت، یان له‌سه‌ر بابه‌تێك كه بته‌وێت قسه بكه‌یت كه پێش ئه‌و بڕیارت له‌سه‌ر دابێت، گرنگه بابه‌ته‌كه‌ت رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت له كاتی گفتۆگۆكردنداو خه‌یاڵت بۆ بابه‌تی تر نه‌ڕوات. 2- كاتێكی گونجاو هه‌ڵبژێره بۆ گفتوگۆكردن، له كاتی ته‌ماشاكردنی یاری یان له كاتی دهوامد، یان له كاتی چاتكردندا ده‌ستمه‌كه به قسه‌كردن، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه مه‌به‌سته گرنگه پێكه‌وه كاتێكی گونجاو هه‌ڵبژێرن بۆ گفتوگۆكردن، هه‌روه‌ها مهیترسێنهو با ئاگاداربێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هیچ شتێكی كتوپر رووینه‌داوه، ته‌نها پێویستت به بیروبۆچوونی ئه‌وه. 3- پیاو حه‌ز ناكات له كاتی گفتوگۆكردندا بابه‌ت دوورودرێژ بكه‌یته‌وه، بۆیه گرنگه به كورتی و به ڕاستگۆیانه قسه‌كانت بكه‌یت، به‌وشێوه‌یه ده‌توانیت سه‌رنجی گوێگرتن و هه‌ستی دڵی بۆ لای خۆت رابكێشیت. 4- له كاتی گفتوگۆكردندا به‌رده‌وام ته‌ماشای ناوچه‌وانی بكه، هه‌روه‌ها بۆچوونی مێرده‌كه‌ت به‌لاوه گرنگ بێت، له كاتی گفتوگۆكردندا گرنگه له‌سه‌رخۆ بیت و به جوانی مه‌به‌ستی خۆت بگه‌یه‌نیت. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure