زانایانی زانكۆی هیلسنكیی فینله‌ندا دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی زۆریان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ڕایه‌ی كه پشێویی خه‌وتن و كه‌م خه‌ویی له ڕووی جیناته‌وه په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشیی شه‌كره‌وه هه‌یه. ئه‌و زانایانه ده‌ڵێن «ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی چه‌ندایه‌تی خه‌وی كه‌سێكه‌وه بزانرێت ئه‌و كه‌سه له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره‌دایه یان نا؟ ، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی دیار هه‌یه له نێوان خه‌وتن و به‌رزبونه‌وه‌ی ڕیژه‌ی گلۆكۆز له خوێندا». هه‌ره‌وه‌ها زاناكان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه په‌یوه‌ندی خه‌و به دروستبوونی شه‌كره په‌یوه‌ندی به‌تێكڕای هۆرمۆنی میلاتۆنینه‌وه هه‌یه له خوێندا، ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كه ئه‌م هۆرمۆنه له تاریكی‌دا و به تایبه‌ت له شه‌ودا له‌خوێندا به‌رز ده‌بێته‌وه، له‌كاتێكدا له ڕۆژدا ڕێژه‌كه‌ی نزم ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و هۆرمۆنه جڵه‌وی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی گرتووه، چونكه كاتێك ڕێژه‌كه‌ی زۆربوو ڕێگه له‌ده‌ردانی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین ده‌گرێت ، كاتێكیش ئه‌مه ڕوویدا ئه‌وا ئاستی شیرینی خوێن زۆر ده‌بێت و ڕێگه بۆ ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشی شه‌كره خۆش ده‌بێت. هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌ی ئه‌و زانایانه ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه په‌یوه‌ندی نه‌خۆشی شه‌كره‌و خه‌وتن له‌شێوازی خه‌وتن‌و ماوه‌ی خه‌وتنی كه‌سه‌كه‌دا كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو له‌ڕووی جیناتشه‌وه په‌یوه‌ندی له نێوان ئه‌و دوانه‌دا هه‌یه. زاناكان چاودێریی چالاكیی هه‌ندێك له‌و جیناتانه‌یان كردووه كه په‌یوه‌ندییان به ده‌ردانی میلاتۆنینی ناو خوێنی ئه‌وانه‌وه هه‌یه كه خه‌ویان كه‌مه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پشێویی و كه‌مخه‌وی ڕێگه خۆشكه‌رن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م. هه‌روه‌ها ئه‌و زانایانه له درێژه توێژینه‌وه‌كانیاندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه كه‌مخه‌ویی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هۆرمۆنی میلاتۆنین له خوێندا به‌رز بێته‌وه و ده‌ردانی ئه‌نسۆلین نزم بێته‌وه و له‌و كاته‌شدا ڕێژه‌ی گلۆكۆز بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش ڕیگه له پرۆسه‌ی هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی كۆلیسترۆلی خراپ‌و كاربۆ هیدرات ده‌گرێت و ناهێڵێت له‌ش خۆی لێ ڕزگار بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و له‌توێژینه‌وه‌یكدا كه له ساڵی 2014 دا له لایه‌ن چه‌ند زانایه‌كی ئه‌مریكییه‌وه كراوه ، په‌یوه‌ندی نێوان كه‌م خه‌ویی و توشبون به نه‌خۆشیی شه‌كره له‌ڕێگه‌ی پێوانه كردنی په‌رچه‌كرداری له‌ش بۆ هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین كراوه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه له توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌دا، توێژینه‌وه‌یه‌كی توێژه‌ره‌وانی زانكۆی له‌نده‌ن ده‌ریخستووه كه ناسه‌قامگیریی له كار و ترسی هه‌میشه‌یی له له‌ده‌ستدانی كار، دوو هۆكاری سه‌ره‌كی و گرنگن بۆ تووشبوون به‌نه‌خۆشیی شه‌كره له‌كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كانی خۆرئاوا. له‌و توێژینه‌وه‌یدا نزیكه‌ی (81816) ژن و(59009) پیاو وه‌ك نمونه وه‌رگیراون له‌هه‌ریه‌ك له‌وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان‌و به‌ریتانیا‌و ئوستورالیا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا كه ته‌مه‌نیان نزیكه‌ی 42 ساڵ بووه و كاتێك به‌راوورد كراوه ده‌ركه‌وتووه حاڵه‌تی توشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره لای (90%)ئه‌وانه زیاتر بووه كه گه‌ره‌نتی كاركردنیان نیه له چاو ئه‌وانه‌ی كه كاره‌كانیان جێگیره. (جین فیری) پزیشكی پسپۆڕ له كۆلێژی پزیشكی زانكۆی له‌نده‌ن وتی» ئه‌و توێژینه‌وانه له‌گه‌ڵ چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا یه‌ك ده‌گرێته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن هه‌ست كردن به ناجێگیری له كاردا ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌ویی و ئه‌ویش بۆخۆی هۆیه‌كی دیكه‌یه بۆ تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره. سه‌رچاوه : ایلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure