بۆ نوێترین شێوازی مه‌یكه‌پ سه‌رنج خراوه‌ته سه‌ر ره‌شكردنی چاو و درێژكردنی خه‌تی چاو، ئه‌م شێوازه مه‌یكه‌په‌ش پێیده‌وترێت پونك شیك. له‌گۆڤارێكی تایبه‌ت به رووخساری خانمان، ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه شێوازی مه‌یكه‌پی پونك شیك تایبه‌تمه‌ندی شێوه‌ی چاوی پشیله ده‌رده‌خات، كه ئه‌وه‌ش جێگای سه‌رنجه بۆ خانمان و هه‌روه‌ها جوانیشه بۆ ده‌رخستنی چاو له رووخساردا. بۆ دروستكردنی ئه‌م مه‌یكه‌په، سه‌ره‌تا ئه‌ساسێكی ته‌ڕ به‌كاربهێنه تا هه‌موو پێستی ده‌موچاوت ساف ده‌بێت، بۆ سه‌ركوڵمت ره‌نگێكی كاڵی كرێمی به‌كاربهێنه، بۆ ره‌شكردنی چاوه‌كانت قه‌ڵه‌مێكی ره‌ش به‌كاربهێنه، هه‌روه‌ها ماسكارای ره‌ش به‌كاربهێنه بۆ برژانگت، له كۆتاییشدا بۆ لێوه‌كانت ره‌نگێكی كاڵی كرێمی به‌كاربهێنه. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure