له كاتی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كوڕان و خانمان، به‌رده‌وام حه‌ز ده‌كه‌یت ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه بزانیت، چونكه په‌یوه‌ندی نێوان كوڕان و خانمان جێگای راكێشانی سه‌رنجه له‌لایه‌ن خوێنه‌ران و بیسه‌رانه‌وه. زۆربه‌ی خانمان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ئاگابن له‌سه‌ر نوێترین مۆدێلاتی جلوبه‌رگ و مۆدێلاتی ستایلی قژو مه‌یكه‌پ بۆ راكێشانی سه‌رنجی پیاوان، له‌م بابه‌ته‌دا گرنگی به‌و خاڵانه ده‌ده‌ین كه له ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه له باره‌ی ئه‌وه‌ی خانمان چۆن ده‌توانن سه‌رنجی كوڕان رابكێشن. 1- به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی جوان ده‌توانیت سه‌رنجی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر رابكێشیت، هه‌روه‌ها گرنگه ددانه‌كانت ره‌نگیان سپی بێت و به‌رده‌وام پاكوخاوێن بن. 2- ره‌نگی سور كه ره‌نگی سۆز‌و خۆشه‌ویستییه به‌كاربهێنه، بۆ نموونه به سوراوی سور ده‌توانیت سه‌رنجیان رابكێشیت. 3- هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر كه‌ته‌لۆگ گرنگی به نمایشكاری لاواز ده‌درێت بۆ نمایشی جلوبه‌رگ، به‌ڵام لاوازی لای پیاوان زۆرجوان نییه، بۆیه پیاوان زیاتر گرنگی به له‌شولاری كه‌مێك خڕ ده‌ده‌ن. 4- هه‌ر له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه پیاوان ئاسانتر گوێ له ده‌نگێكی هێواش و له‌سه‌رخۆ ده‌گرن، كه‌واته ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت پیاوه‌كه‌ت گوێت بۆ بگرێت به ده‌نگێكی هێواش و له‌سه‌رخۆ قسه‌بكه. 5- پیاوان حه‌ز به مه‌یكه‌پێكی زۆر تۆخ ناكه‌ن، بۆیه گرنگه خانمان له‌سه‌ر شێوه‌ی سروشتی رووخساریان مه‌یكه‌پ بكه‌ن، كه‌واته به ساده‌یی گرنگی به مه‌یكه‌پ بده. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure