له‌به‌رئه‌وه‌ی جلوبه‌رگی ته‌نك له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای وه‌رزی پایز ناگونجێت، بۆیه له ئێستادا كاتی ئه‌وه هاتووه گرنگی به جلوبه‌رگی خوری بدرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دیزاینه‌ره ناوداره‌كان پێیان وایه كه پۆشینی جلوبه‌رگی خوری نه‌رمترین و خۆشترینه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌مه‌ودوا كاتی ئه‌وه هاتووه گرنگی به جلوبه‌رگی خوری بدرێت، بۆیه گرنگه جلوبه‌رگی خوری بكڕیت. له كاتی كڕینی جلوبه‌رگی خوری جۆره ره‌نگێك هه‌ڵبژێره كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌سه‌ر مۆدێلات گرنگی پێده‌درێت، بۆ نموونه ره‌نگه‌كانی ره‌ش و ره‌ساسی و شین و هه‌روه‌ها ره‌نگی كرێمی ره‌نگی ساده‌ن و له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆره جلوبه‌رگی جیاواز ده‌گونجێت و به‌رده‌وام ئه‌م ره‌نگانه له‌سه‌ر كه‌ته‌لۆگ باون، هه‌روه‌ها ده‌توانیت ره‌نگێكی تۆخ هه‌ڵبژێریت، به‌ڵام ئاگاداربه له كاتی گونجاندندا له‌گه‌ڵ ره‌نگی كاڵ ده‌گونجێت. خاك –س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure