9/11/2016 02:32 PM

شێرپەنجەی ناودەم

  ئامادەكردنی: دكتۆر بەیار زاهیر لەتیف
شێرپەنجە,بەشێوەیەكی گشتی,بریتیە لەگەشەكردنی بەرچاوی نا ئاسایی خانەكان كەفاكتەرێكی هەرە بەهێزی داگیركردن وزیانبەخشی شانەكانی دەور وبەبەرێتی.شێرپەنجەی ناودەم سەرەتا لەوكاتانەدا بەدەردەكەوێت كەناودەم تووشی برینێك یان هەڵاوسانێك دەبێت كەڕۆشتنی نیە.دەركەوتنەكەشی جواروجۆرە ویەك شێوە وڕووبەر وقەبارە وەرناگرێت. شێرپەنجەی ناودەم خۆی لەم شوێنانەدا دەبینیتەوە وەك شێرپەنجەی لێو وزمان وگووپ وناوپۆشی دەم ومەڵاشووی ڕەق ونەرم وقوڕگ وگیرفانەكانی لووت.ئەم جۆرانە سەرجەمیان لەجۆرە ترسناك ومەترسیدارەكانە.
نیشانەكانی شێرپەنجەی ناودەم:
هەڵاوسانن,ئەستووربوون,گرێ,زبربوونی  توێژاڵە تەنكەكەی ناوپۆشی دەم,خوێن بەربوونێكی ناڕوون,لەدەستدانی هەست,سڕبوون,گران جووین وقوتدانی خواردن,ئازاری قوڕگی درێژخایەن,گۆڕینی دەنگ وئازاری كوێچكەكان.
هۆكاری تووشبون بەشێرپەنجەی ناودەم:
جگەرە كێشان,جوینی توتن,زیادەڕۆیی لەخواردنە كهولییەكان ,بۆماوەیی,بەركەوتنی ڕاستەوخۆی خۆر,ڤایرۆسی پاپیلۆما فایرۆس., HPV
 ڕێگرتن لەشێرپەنجەی ناودەم:
وازهێنان لەجگەرە خواردن,بەكارنەهێنانی هەر پێكهاتەیەكی توتنی,خواردنی خۆراكی تەندروست,دووركەوتنەوە لەتیشكی خۆری ڕاستەوخۆ,سەردانی پزیشكی ددان بەمەبەستی پشكنین ودڵنیابوون لەهەر ئەگەرێكی تووشبون.
چارەسەری شێرپەنجەی ناودەم:
سەرەكیترین ڕێگە بۆ چارەسەر,ئەنجامدانی نەشتەرگەرییە بۆ ئەو شوێنانەی كەشێرپەنجەكەی تێدایە.یان وەرگرتنی چارەسەرییە تیشكی وكیمیاییەكان.





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved