پێنج رێنمایی دروست بۆ ده‌رخستنی جوانی جه‌سته له ڕێگای شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگ. به‌رده‌وام خانمان گرنگی به شێوازی به‌رنامه‌ی نانخواردن ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی جوان، له‌هه‌مانكاتدا له ڕێگای جه‌سته‌یه‌كی جوان و ته‌ندروسته‌وه خانمان ده‌توانن زیاتر رووخساریان به جوانی ده‌ربخه‌ن، جگه له‌وه‌ش شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگ كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌ركه‌وتنی جه‌سته. به‌پێی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵبده له ڕێگای پۆشاكه‌وه جه‌سته‌ت جوان ده‌ربخه‌یت: 1- هه‌وڵبده پۆشاك له‌سه‌ر قیاسێكی گونجاو هه‌ڵبژێرن، چونكه پۆشاكی زۆر ته‌سك یان زۆر پان جه‌سته‌ت جوان ده‌رناخات. 2- له كاتی پۆشینی جلوبه‌رگدا هه‌وڵبده كه‌مێك پێستت ده‌ربكه‌وێت وه‌ك مل و قۆڵت، چونكه پۆشینی جلوبه‌رگی زۆر جه‌سته‌ت به قه‌ڵه‌وی ده‌رده‌خات. 3- گرنگی به‌و خاڵانه بده كه له ڕووخسارتدا جوانترینه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنج بۆ جوانیت رابكێشیت. 4- له كاتی گونجاندنی پۆشاكدا گرنگی به ڕه‌نگه‌كان بده، بۆ ئه‌وه‌ی جوانیت زیاتر ده‌ربكه‌وێت ره‌نگی جۆراوجۆر هاوكاره. نموونه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ره‌نگی ره‌ش تاریكه، گرنگی به ڕه‌نگی نیلی بده. 5- له كاتی پۆشینی جلوبه‌رگدا هه‌وڵبده به شێوه‌یه‌ك جه‌سته‌ت ده‌ربخه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی باڵات به‌رزتر ده‌ربكه‌وێت. نموونه: هه‌موو پارچه‌كانی جلوبه‌رگت له‌سه‌ر یه‌ك ره‌نگ هه‌ڵبژێره بۆ ئه‌وه‌ی باڵات به‌رزتر ده‌ربخه‌یت، جگه له پێڵاوی بنبه‌رز. خاك – س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure